رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی پۆلیسی بابل رایگەیاند، کەسێکیان لە باکووری شارەکە دەستگیرکردووە کە گۆشتی گوێدرێژی بە چێشتخانەیەک فرۆشتووە.
رۆژی پێنجشەممە، 28-12-2023، فەرماندەی پۆلیسی بابل لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "هاووڵاتییەک زانیاری پێداون لە شارۆچکەی سەددەی باکووری بابل، کەسێک لەو ناوچەیە گوێدرێژ دەدزێت."
پۆلیسی بابل تیمێکی بۆ بەدواداچوون پێکهێنا و لە ئەنجامدا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد و دوای لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارەکە دانی بەوەداناوە کە گوێدرێژی دزیوە و سەری بڕیوە و بە یەکێک لە چێشتخانەکانی نێوەڕاستی شاری حللەی فرۆشتووە.
پۆلیسی بابل ئاماژەی بەوەکردووە، لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە و لە داهاتوو زانیاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە.
دەشڵێت، "ئەمە یەکەمجارە رووداوی لەمشێوەیە لە پارێزگاکە رووبدات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ