دەنگدان بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چووە گەڕی دووەم

29-12-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەنگدان بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چووە گەڕی دووەم و هیچ یەکێک لە شاخەوان عەبدوڵڵا و رێبوار کەریم نەیانتوانی 166 دەنگ بۆ دەرچوون بەدەستبهێنن.
 
رێبوار کەریم 153 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵا 119 دەنگیان بەدەستهێنا.
 
بڕیارە هەر ئەمشەو گەڕی دووەمی دەنگدانەکە بەڕێوەبچێت.
 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، دەنگدان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە یەک گەڕدا یەکلایی بووەوە و هەیبەت حەلبووسی وەک بەربژێری ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان لەکۆی 309 پەرلەمانتاری ئامادەبوو 208 دەنگی بەدەستهێنا.
 
پاش ئەویش، ئەندامانى خولى نوێى پەرلەمانى عێراق بە 177 دەنگ، عەدنان فەیحانیان وەک جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان هەڵبژارد کە سەر بە بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەقە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نووری مالیکی کلدۆ رەمزی، سەرۆکی فراکسیۆنی سۆیانا

فراکسیۆنی سۆیانا لەبارەی ئەگەری وەرگرتنی وەزارەتێکی حکومەتی عێراق: مالیکی بەڵێنی دا پشتگیریمان بکات

سەرۆکی فراکسیۆنی سۆیاناى کریستیان دەڵێ، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، نووری مالیکی بەڵێنی پێداون کە پشتگیرییان بکات بۆ وەرگرتنی وەزارەتێک لە حکومەتی نوێ و دەڵێت: "چەند بەربژێرێکمان بۆ ئەو وەزارەتە هەیە".