رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو هێرش کرایە سەر ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
میدیای نزیک لە حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان بڵاویانکردەوە، ئەمشەو بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە کۆتایی مانگی شوباتەوە، مقاوەمەی ئیسلامی بۆ پاڵپشتیکردنی ئێران هێرشەکانی چڕکردووەتەوە و تاوەکو دوێنێ سێشەممە بەرپرسیارێتیی 643 هێرشی گرتووەتە ئەستۆ، کە جگە لە بنکە سەربازییەکان، هەندێک جار ناوەندە دیپلۆماسییەکان و ناوچە نیشتەجێبوونەکانیشیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی گرووپەکە زۆرترین هێرشی رۆژانەیان لە 17ـی ئاداردا تۆمار کردووە کە 47 هێرش بووە، کەمترین هێرشیان لە 12ـی هەمان مانگدا بووە، کە 13 هێرش بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ