فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ 10ـی حوزەیران دەکرێتەوە

31-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای نزیکەی سێ ساڵ لە دەستپێکردنی کاروباری نۆژەنکردنەوەی؛ بڕیارە رۆژی 10ـی حوزەیران بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ بەشێوەی ئەزموونی بکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 31ـی ئایار، عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رۆژی 10ی حوزەیران بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ بە شێوەی ئەزموونی دەکرێتەوە."
 
رۆژی 10ـی ئابى 2022، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى ئەو کاتەى عێراق بەردى بناخەى نۆژەن و ئامادەکردنەوەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى موسڵى دانا، کە لە پرۆژەیاسای بودجەى 2021 بڕیارى نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردنى درا و لەلایەن دوو کۆمپانیاى فەرەنسی و سعودیەوە جێبەجێ دەکرێت.
 
هاوکات، ئەحمەد دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە رووداوی گوت، "فڕۆکەخانەکە پێشتر نێوخۆیی بوو، دوای نۆژەنکردەوەی دەبێتە نێودەوڵەتی. بەگوێرەی نەخشەسازی نۆژەنکردنەوەکەی؛ ساڵانە 550 هەزار کەس دەتوانن لە رێگەیەوە گەشت بکەن."
 
فڕۆکەخانەى موسڵ لە ساڵى 1920 دەست بە بنیاتنانی کراوە و رووبەرەکەى 1600 دۆنمە.
 
بودجەى ئەو پڕۆژەیە 200 ملیار دینارە و نیوەى لە پارەى بلۆککراوى پێشووى پارێزگاى نەینەوایە لە سەردەمى شەڕى داعش و نیوەکەى دیکەى لە بودجەى یاسای پاڵپشتیى خێراى ئاسایشى خۆراک و پەرەپێدان دابین دەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.