رووداو - هەولێر
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر، بە تووندی ئیدانەی هێرشە کیماییەکەی سووریای کرد و گوتی" ئەو وێنانەی لە سووریا بڵاوبوونەتەوە، دەبێت هەموو کەس تووشی شۆک بێت".
رۆژی سێشەممە 4-4-2017،بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر لەبارەی هێرشەکەی ئیدلیب رایگەیاند "بەتووندی ئیدانەی هێرشە کیمیاییەکەی سووریا دەکەم و ئەو وێنانەی لە سووریا بڵاوبوونەتەوە، دەبێت هەموو کەس تووشی شۆک بێت".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ئەو بەڵێنانەی لە ساڵی 2013 داوییەتی بۆ نەهێشتنی چەکی کیمیایی جێبەجێی بکات، پێویستیشە جیهان رێگە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بگرێت.
بەیانی رۆژی سێشەممە 4-4-2017، شارۆچکەی خان شەیخونی سەر بە پارێزگای ئیدلب لە سووریا بە گازی ژەهراوی بۆردوومانکراو و بەگوێرەی زانیارییەکان لانی کەم 100کەس مردوون و 400 کەسی دیکەش بەهۆی هێرشەکان برینداربوونە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ