قەدەخەی سەر هاوردەکردنی جۆرەکانی میوە لە سووریا هەڵگیراوە

22-12-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
بازاڕێکی دیمەشق. ڤیدیۆ: بڵند تاهیر - رووداو
بازاڕێکی دیمەشق. ڤیدیۆ: بڵند تاهیر - رووداو
نیشانەکردن سووریا شەڕ لە سووریا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لەگەڵ رۆیشتنی بەشار ئەسەد، بازاڕی میوەفرۆشانی دیمەشق پڕ بووە لە میوەی جۆراوجۆر. ئەوەی پێشتر دەستنەدەکەوت، ئێستا هەیە و نرخەکەشی بەرز نییە. 
 
فرۆشیارێک لە بازاڕەکە میوەیەکی بەدەستەوە گرتووە و بە رووداوی گوت، "ئەمە بە 50 هەزار بوو، ئەمڕۆ بە 20 هەزارە، تاوەکو 15 هەزاریش دێت. لێی بێبەش ببووین، ئەگەر کارمەندی بەشەخۆراک هاتبایە، وەک ئەوە وابوو مادەی هۆشبەری لێ گرتباین، دەبوو 40 ملیۆن بدەی تاوەکو رزگارت دەبوو. هەروەها دەیانخستییە زیندانەوە، گوایە تۆ ئەمانەت بە قاچاخ هێناوە."
 
حکومەتی پێشووی سووریا رێگەی بە هاوردەکردنی ژمارەیەک میوە، لەوانە مۆز، نەدەدا. بۆیە فرۆشیاران ناچار بە قاچاخ هاوردەیان دەکرد، ئەگەر پێیانەوە گیرابا، دەبوو چەند ملیۆنێک وەک سزای سەرپێچی بدەن.
 
یەکێکی دیکە لەو بەرهەمانەی بە قاچاخ دەبرا، ئەنەناس بوو کە ئێستا لە بازاڕدا زۆرە. 
 
فرۆشیارێکی بازاڕەکە کە قسەی بۆ رووداو کرد، ئاماژەی بەوە دا، "پێشتر نرخی 200 هەزار بوو و لە بازاڕ دەستت نەدەکەوت، ئێستا بە 40 هەزار دەست دەکەوێت. ئێستا خەڵک دەتوانێت بیکڕێت، سەرەتا نەیاندەتوانی. حەزیان بۆی دەچوو و نەیاندەتوانی بیکڕن". 
 
ئێستا کێشەی کەمیی میوە لەم بازاڕە تارادەیەک چارەسەر بووە، بەڵام کەمیی کار و کرێی کار تەنگی بە خەڵک هەڵچنیووە.
 
سزاکانی سەر حکومەتی پێشووی سووریا ببوونە هۆی گرانی، هەڵاوسان و کەمبوونەوەی بەهای دراوی وڵاتەکە. بەو هۆیانەوە تێکڕای مووچەی مانگانەی سوورییەکان نزیکەی حەوت دۆلار بوو و توانای کڕینی خەڵکیش بۆ کەمترین کەمببووەوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی سووری. وێنە: Louai Beshara/AFP

بانکی ناوەندیی سووریا: دراوی نوێ لە 8 یەکە پێکدێت

پارێزگاری بانکی ناوەندیی سووریا رایگەیاند، دراوی نوێی سووری، کە لیرەیە لە هەشت یەکە پێکدێت و ئامادەکارییەکان بۆ دەرکردنی گەیشتوونەتە قۆناخێکی پێشکەوتوو. ئاماژە بەوەش دەکات گەشەی ئابووریی وڵاتەکە لە پێشبینییە جیهانییەکان خێراترە