لە هێرشێکدا بۆ سەر دیمەشق 7 کەس کوژران

08-10-2024
رێبەر حوسێن
دیمەنێکی ئەو باڵەخانەیەی کراوەتە ئامانج
دیمەنێکی ئەو باڵەخانەیەی کراوەتە ئامانج
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر دیمەشق و بەو هۆیەوە 7 کەس کوژراون کە یەکێکیان منداڵە و 11 کەسیش بریندار بوون. 
 
میدیای فەرمیی سووریا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکە بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتوجێبوون لە گەڕەکی مەزە بووە کە ژمارەیەک باڵیۆزخانەی تێدایە.
 
چەند گرفتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە کە تێیاندا دەردەکەوێت، زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە. 
 
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام لە ساڵی 2011ـەوە کە شەڕی نێوخۆی سووریا هەڵگیرسا، ئیسرائیل دەیان جار هێرشی کردوەتە سەر سووریا. 
 
بەرپرسانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، رێگە نادەن ئێران و هێزە نزیکەکانی وەک حیزبوڵڵا لە سووریادا پێگەیان بەهێز بێت، بەتایبەتی لەو شوێنانەی نزیکە لە بەرزاییەکانی گۆلانەوە کە بەشی زۆری لەژێر دەسەڵاتی سوپای ئیسرائیلدایە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیمەشق

سەرۆکی سووریا سابوون و بۆن بە دیاری دەداتە شاندەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد. شەرع دیارییەکی تایبەتی بە هەریەک لە ئەندامانی شاندەکە کرد کە لە "سابوونی غاری حەلەب" و "بۆنی یاسەمینی دیمەشق" پێکهاتبوو، ئەوەش وەک پەیامێک بۆ گەیاندنی وێنەی "پاکیزەیی و بۆنی رەسەنایەتیی" سووریا