یاریدەدەرێکی جۆلانی کوردە و بە زمانی کوردی گوتاری سەرکەوتن دەدات

12-12-2024
مالیک محەممەد
عەبدولڕەحمان فەتاحی، یاریدەدەری سەرۆکی هەتەشەیە بۆ کاروباری ئێران
عەبدولڕەحمان فەتاحی، یاریدەدەری سەرۆکی هەتەشەیە بۆ کاروباری ئێران
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەرێکی کوردی ئەبو محەممەد جۆلانی لە گوتارێکدا بەبۆنەی رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد دەڵێت "چەکدارانی تەحریر شام تیرۆریست نین، بەڵکو خەڵکی چەوساوە و دەربەدەری سووریان و شۆڕش دژی ستەم و زۆرداری دەکەن."
 
عەبدولڕەحمان فەتاحی، یاریدەدەری ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە) بۆ کاروباری ئێران، لە گوتارێکی تۆمارکراویدا بەبۆنەی رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەڵێت، "پیرۆزبایی لە خەڵکی موسڵمانی سووریا و موجاهیدین دەکەین کە ئەم فەتحە گەورەیان بە نسیب بوو، جێی خۆیەتی سوژدەی شوکر بۆ خوای گەورە ببەین بۆ ئەم سەرکەوتنە مەزنە، کە بە نسیبی موسڵمانان، لێقەوماوان، ئاوارەکان، دەربەدەرەکان، کوڕکوژراو و ماڵ وێرانبووەکان بوو، کە رژێمێکی ستەمکار چەندین ساڵە لەم ناوچەیە کوشت و کوشتار دەکات و نزیکەی 70 ساڵە خەڵک دەچەوسێنێتەوە."
 
عەبدولڕەحمان فەتاحی ئاماژە بەوە دەکات، "خەڵک لە سەرەتای شۆڕشدا بە مەدەنیانە خۆپێشاندانیان کرد، بەڵام رژێم خوێنی ئەو خەڵکەی تێکەڵی خاک کرد، رژێمەکە بە زەبر و زۆر سەرکەوتنەکەی دواخست بۆ 13 ساڵ؛ دواتر بە هەڵمەتی موجاهیدان، سەرکەوتن بەدەستهات و ئومێدی خستەوە دڵی هەژاران، کە ملیۆنانیان ئاوارەبوون و سەدان هەزاریان لێ کوژراون، جگە لەوەی هەزارانی دیکەش زیندانی کرابوون."
 
عەبدولڕەحمان فەتاحی، یاریدەدەری ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی هەتەشەیە بۆ کاروباری ئێران، خەڵکی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە مزگەوتی سووری مهاباد وانەی ئایینی خوێندووە، دواتر هەر لەو شارە وانەی تەفسیری قورئانی گوتووەتەوە.
 
لەبارەی تەحریر شامەوە، یاریدەدەرە کوردەکەی جۆلانی دەڵێت "ئەم موجاهیدانە خەڵکانێکن کە هیچ کەسێکیان نییە جگە لە خودا، بەڵام لەملاولا دەبینین بە تیرۆریست ناودەبرێن، ئەمانە هەمووی خەڵکی ستەملێکراوی سووریان و بەدەستی ئەم رژێمە، دەربەدەریان بینیوە، ئەم خەڵکانە سوننەمەزهەبن و تووندڕەونین، بەڵکو تەنیا دەیانەوێت لەژێر شەرعی خودا بحەسێنەوە، رژێمی ئەسەدیان دەرکرد و دەیانەوێت خۆیان چارەنووسی خۆیان بنووسنەوە."
 
عەبدولرەحمان فەتاحی، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کەتائیبی ئەلقاعیدە لە کوردستان، ئەرکەکەی بانگەوازکردن بووە بۆ بیرۆکەی سەلەفی - جیهادی، کە لەنێوان ساڵانی 2005 بۆ 2007 دەیان گەنجیان بۆ شەڕ رەوانەی عێراق و ئەفغانستان کردووە.
 
بەتۆمەتی تیرۆر، عەبدولرەحمان فەتاحی چەندین ساڵ لە ئێران زیندانیکراوە، دواتر و لە ساڵی 2015، چووەتە نێو چەکدارانی بەرەی نووسرە لە سووریا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانوویەک کە بە بۆردوومانی ئیسرائیل لە باشووری سووریا وێران بووە. وێنە: رووداو

رووداو لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل لە سووریا؛ شایەتحاڵان باسی "شەوێکی پڕ لە ترس" دەکەن

تیمێکی تۆڕی میدیایی رووداو چووە گوندی بێت جن لە باشووری سووریا، تەنیا چەند کاژێرێک دوای ئەوەی هێزێکی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی لەنێو گوندەکەدا کرد کە بەهۆیەوە 13 کەس کوژران و زیاتر لە 20ـی دیکەش بریندار بوون. پەیامنێری رووداو لەگەڵ شایەتحاڵانی رووداوەکە قسەی کرد کە باسیان لە "شەوێکی پڕ لە ترس و تۆقاندن" و هێرشی "فڕۆکە، گوللـەتۆپ و مووشەک" کرد