رووداو دیجیتاڵ
جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی نایە سێیەم رۆژ. لە رۆژی دووەمدا هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر یەکدی فراوانتر بوون و کوژراو و برینداری زیاتری لێکەوتەوە.
ئیسرائیل رۆژی شەممە، هێرشێکی فراوانی کردە سەر چەند شارێکی ئێران، لەنێویاندا چەند شوێنێکی لەنێو تەورێز پێکا. ئێران بە هێرشکردنە سەر شاری حەیفا, بات یام و چەند شوێنێکی دیکە وەڵامی دایەوە.
وێنەکان شاری حەیفا، بات یام و تامرا و چەند شوێنێکی دیکە پیشاندەدەن کە بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە زیانێکی زۆر بەر ژێرخانەکەیان کەوتووە. هەروەها تیمەکانی رزگارکردن و فریاگوزاری بەدوای برینداربووان و بێسەروشوێنبووان دا دەگەڕێن.
بەشێک لە وێنەکانی دیکە، هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر پاڵاوتگەیەکی نەوت لە تاران. ئاگری پاڵاوتگەکە ناوچەکەی رووناککردووەتەوە.
فریاگوزاری نیشتمانیی ئیسرائیل کوژرانی 10 کەسی لە هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئێران پشتڕاستکردووەتەوە. لە بەرامبەردا بەهرام سەرمەست، پارێزگاری تەورێز، کوژرانی 31 کەس و برینداربوونی 55ـی دیکەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل پشتڕاستکردەوە.