Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کابینەی حکومەتی نوێی سووریا

کابینەی حکومەتی نوێی سووریا

سووریا30-03-2025

وەزیرە کوردەکەی حکومەتی نوێی سووریا کێیە؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سیروان عەباس

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-03-2025

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی رووباری فوراتەوە 2400 ماڵ لە دێرەزوور و رەققە زیانیان بەرکەوتووە
سووریا30-05-2026

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی رووباری فوراتەوە 2400 ماڵ لە دێرەزوور و رەققە زیانیان بەرکەوتووە

پشکنەری گشتیی ئەمریکا: داڕمانی هەسەدە بووە هۆی دیارنەمانی هەزاران کەسی سەر بە داعش لە سووریا
سووریا30-05-2026

پشکنەری گشتیی ئەمریکا: داڕمانی هەسەدە بووە هۆی دیارنەمانی هەزاران کەسی سەر بە داعش لە سووریا

لە دێرەزوور لافاو 4.5 هەزار هێکتار دەخڵودانی راماڵی و ئاو چووە دەیان ماڵەوە
سووریا28-05-2026

لە دێرەزوور لافاو 4.5 هەزار هێکتار دەخڵودانی راماڵی و ئاو چووە دەیان ماڵەوە

رووداو دیجیتاڵ

کابینەی نوێی حکومەتی سووریا درەنگانی شەوی رابردوو راگەیێندرا. حکومەتەکە لە 23 وەزارەت پێکهاتووە کە تەنیا یەک وەزیریان کوردە. لایەنە سیاسییە کوردییەکانیش دەڵێن "نوێنەرایەتی ئێمە ناکات."
 
هاونیشتمانییەک بە ناوی محەممەد عەبدولڕەحمان تورکۆ، لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە پۆستی وەزیری پەروەردەی لە کابینەی نوێی حکومەتی سووریا پێدرا.
 
محەممەد تورکۆ کێیە؟
 
- ساڵی 1979 لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە قوتابخانەکانی دیمەشق تەواو کردووە.
- لە زانکۆی دیمەشق، کۆلیژی یاسای لە ساڵانی 1997-2001 خوێندووە.
- لە ساڵی 2003، وەک یاریدەدەری مامۆستا لە کۆلیژی پەروەردە لە زانکۆی دیمەشق دامەزراوە، بە پسپۆڕی لە یاساکانی منداڵان و رێکخراوەکانیان.
- لە زانکۆی لایپزیگی ئەڵمانیا لە 2004-2009 بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسا بەدەستهێناوە، بە پسپۆڕی لە یاساکانی منداڵان و رێکخراوەکانیان (مافەکانی منداڵ)
- لە ساڵی 2009 وەکو ئەندامی دەستەی وانەبێژانی زانکۆی دیمەشق دامەزراوە
- 2013 بۆ 2014 سەرۆکی بەشی پەروەردەی منداڵ (باخچەی منداڵان - مامۆستای پۆل) بووە لە کۆلیژی پەروەردە 
- 2016 بۆ 2020 جێگری راگری کۆلیژی پەروەردە بووە بۆ کاروباری خوێندکاران و کارگێڕی 
- هاوژینی هەیە و باوکی سێ منداڵە
 

دوێنێ (شەممە)، سەرۆکی ئەنجوومەنەکانی خۆجێیی ئەنەکەسە رایگەیاند، "ئێمە، نابینە بەشێک لە حکومەتێک کە مافەکانی گەلەکەمان بە فەرمی ناناسێت."
 
هاوکات ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریا (ئەنەکەسە) جەختی لەوە کردەوە، بەشداریی رێوڕەسمی راگەیاندنی کابینەی حکومەتی کاتیی سووریا ناکەن. 
 
نەشئەت زازا، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بە رووداوی گوت هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ حکومەتی نوێ نەکردووە و بەشداری حکومەتێک نابن کە مافەکانی گەلی کورد وەک دووەم نەتەوەی گەورەی سووریا بە فەرمی ناناسێت و مافەکانیان لە دەستووری نوێی سووریادا زامن ناکات."
 
زازا دەڵێت "حکومەتی کاتی، بەبێ راوێژکردن لەگەڵ ئەنەکەسە راگەیێندرا و ئەمە سێیەم جارە کورد پشتگوێ دەخرێت. دوای راگەیاندنی دەستووری کاتی، ئێستاش حکومەتی نوێ بەبێ کورد پێکدەهێنرێت."