رووداو - هەولێر
ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا رایدەگەێنێت، ئه‌مریكا مه‌ترسی به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستدانی توركیای هاوپەیمانی هه‌یه.
لە گوتارێكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا - ئه‌مریكا، ئیبراهیم کاڵن دەڵێت، دابه‌زینی به‌های لیرە به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ریان سه‌یر ده‌كه‌ن و نوسیوویه‌تی "توركیا ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ختییه‌یه. له‌ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته له‌ولاتری جه‌نگی به‌های دراوی بیانی به‌رامبه‌ر دراوی نیشتیمانییه. ئیداره‌ی تره‌مپ به‌هۆی پرسی له ماڵه‌وه زیندانیكردنی قه‌شه برونسۆن به تۆمه‌تی تیرۆر، بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر دوو وه‌زیری توركیادا بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی خسته ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا. هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ره‌تكرانه‌وه. نیازپاكی توركیا و دیدگای ئه‌و بۆ گه‌یشتنه ئه‌نجام له‌لایه‌ن هه‌ڵوێستی ئایدۆلۆژیانه و هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له تێگه‌یشتنی ئیداره‌ی تره‌مپ په‌راوێزخرا".
كاڵن جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، توركیا له‌باره‌ی نیگه‌رانیی ئه‌منییه‌وه مافی خۆیه‌تی له‌وه‌ی داوابكات له لایه‌ن هاوپه‌یمانی ناتۆوه گرنگیی پێبدرێت و نووسیوویەتی "به‌ڵام ئه‌مریكا هه‌م له‌سه‌رده‌می ئۆباما و هه‌میش لەسەردەمی تره‌مپ، گوێیان به نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی باڵی په‌كه‌كه له سووریا په‌یه‌ده/یه‌په‌گه نه‌دا. له‌باره‌ی پێكهاته‌ی گولەنییەکانەوە له ئه‌مریكا هه‌نگاوی نه‌نا. نه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، نه سیستەمی ئه‌مریكا ناتوانن شه‌رعییه‌ت بده‌ن به‌و سیاسه‌ته‌ی كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نن".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی له‌ده‌ستدانی توركیادایه و نووسیویه‌تی "رای گشتیی توركیا به گشتی دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكایه كه نیگه‌رانییه ره‌وا ئه‌منییه‌كانمان به‌هه‌ندوه‌رناگرێت. هه‌ڕه‌شه‌كردن، سزا خستنه‌سه‌ر و خۆسه‌پاندن به‌رامبه‌ر توركیا هیچ سوودێكی نابێت. به‌ڵام سووربوونی توركیا زیاتر ده‌كات و ئه‌مریكا هه‌م له‌لای توركیا و هه‌م له‌كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌نیاتر ده‌كات. حكومه‌تی تره‌مپ تاوەکو ئێستا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ مه‌كسیك، كه‌نه‌دا، چین، رووسیا، ناتۆ، ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه كردووه به‌تایبه‌ت به‌هۆی پرست ناوخۆییه‌وه. ئه‌م دۆخه زیان به پێگه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك دۆستێكی متمانه‌پێكراو ده‌گه‌یه‌نێت. تێگه‌یشتنی توركیاش له‌وه جیاواز نییه".
دوای تێکچوونی پەیوەندییەکان و دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار، بەرپرسانی واشنتن و ئەنقەرە لێدوانی دژ بە یەکدی دەدەن.
لە بابەتێکدا کە لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، ئەردۆغان دەڵێت، هەڵوێست و سزاکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر تورکیا بەهۆی دەستگیرکردنی قەشە ئەندرۆ برۆنسۆن "قبوڵنەکراوە، ناعەقڵانییە و دەبێتە هۆی کۆتایهێنان بە هاوپەیمانێتیمان".
لەبارەی داواکەی ئیدارەی بۆ ئازادکردنی قەشە ئەمریکییەکە، ئەردۆغان دەڵێت "هەوڵدان بۆ ئەوەی حکومەتەکەم ناچاربێ دەستوەردان لە کاروباری دادگا بکات کارێکی نادەستوورییە و لەگەڵ دیموکراسی یەکناگرێتەوە".
وەک ئەردۆغان ئاماژەی پێکردووە، واشنتن و ئەنقەرە هاوپەیمانی ستراتیژی شەش دەیەی رابردوون، لەنێو ناتۆ-شدا دوو هاوپەیمانی بەهێزی یەکدین.
سوپاکانی ئەمریکا و تورکیا یەکەم و دووەم بەهێزترین سوپای نێو پەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە "ناتۆ"ن، کە وڵاتەکانی نێو هاوپەیمانێتییەکە پارێزگاری لە یەکدی دەکەن و شەڕ دژی هەر وڵاتێکیان راگەیاندنی شەڕە دژی هەر 29 وڵاتەکەی دیکە.
سەرۆکی تورکیا رەخنە لە هەڵوێستی ئەمریکا لە چەند پرسێکدا دەگرێت، بەتایبەت کودەتا شکستخواردووەکەی هاوینی ساڵی 2016 و پێدانی چەک بە یەپەگە بۆ شەڕی دژی داعش.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەمریکا هەڵوێست و سیاسەتی خۆی بەرامبەر تورکیا بگۆڕێت "پێش ئەوەی درەنگ بێت و تورکیا دەستبکات بە گەڕان بە شوێن هاوپەیمان و دۆستی نوێ‌دا".
هەر ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارێکدا لە شاری ریزە گوتی ''ئەمریکا کە بەوجۆرە رەفتار لەگەڵ هاوبەشی ستراتیژیی خۆیدا دەکات، ئێمەی نیگەرانکردووە. بە هەڕەشە ناتوانێ کار لە تورکیا بکات. ئێمە دەوڵەتی یاساین و وەکو دەوڵەتێکی یاسای هەرگیز لە یاسا دەرناچین. ئەگەر ئەوان دۆلاریان هەیە، ئێمە خودامان هەیە. بەمجۆرە رێدەکەین لەم رێبازەمان. ئێمە کە هاتین، قەرزی دراوی بە بڕی 23.5 ملیار دۆلار لەسەر بوو. ئەوەبوو سفرمان کردەوە''.
سه‌رۆككۆماری توركیا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی له‌مێژینه‌ی ستراتیژی به قه‌شه‌یه‌ك ده‌گۆڕێته‌وه.
ئه‌ردۆغان وه‌ك له زۆربه‌ی گوتاره‌كانیدا ئه‌مڕۆش داوای له خه‌ڵك كرد بۆ پشتیوانی له حكومه‌ت، دراوی بیانی و زێڕه‌كانیان به لیره‌ی توركی بگۆڕنه‌وه و له بانكه‌كان دایبنێن. گوتیشی "ئه‌وان دۆلاریان هه‌یه، ئێمه‌ش خودامان هه‌یه. ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێنین".
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ