کاردانەوەکانی گوتارە کوردییەکەی تونجەر باکرهان لە پەرلەمانی تورکیا

13-12-2023
هەوار ئیسماعیل
دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا
دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی دووشەممە یەکەمین دانیشتی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی بودجەی ساڵی 2024 دەستیپێکرد و هاوسەرۆکی دەم پارتی بە زمانی کوردی دەستی بە پێشکەشکردنی گوتارەکەی کرد، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان داوای لێکرد گوتارەکەی بکاتەوە تورکی. 
 
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە گوتارەکەیدا گوتی، "دەمەوێت بە کوردی، کە زمانی دایکی خۆمە دەستپێبکەم، سڵاو لە گەلی ئێمە و هەموو ئەوانەی سەیرمان دەکەن، سڵاو لە ئەو هاوڕێیانەمان کە لە زیندانن و سڵاو لە درووشمی ژن. ژیان. ئازادی."
 
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان کە دانیشتنەکەی بەڕێوەدەبرد، داوای لە باکرهان کرد گوتارەکەی بکاتەوە تورکی و گوتی، "بەڕێز باکرهان، ئەو گوتانەتان بکەنە تورکی. فەرمون، ئێرە پەرلەمانی تورکیایە، لێرە بە تورکی قسە دەکرێت. لەبەر ئەوەی زمانی فەرمیمان تورکییە، چاوەڕێ دەکەین بە تورکی قسە بکرێت. لەسەر ناوی هاوڕێکانمان داوای تورکییەکەی لە ئێوە دەکەین."
 
ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کە سەر بە ئاکپارتییە، کاردانەوەی سەرۆکی مەهەپەی هاوپەیمانی ئاکپارتی بەدواداهات.
 
رۆژنامەڤانێک لە دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپەی پرسی، "لە دانیشتنی پەرلەمان بە کوردی گوتار پێشکەشکرا لەلایەن فراکسیۆنی هەدەپ، چەندجارێکی دیکەش کرابوو، چۆن هەڵیدەسەنگێنن؟ کوردی زمانێکی قەدەخەیە، بەتایبەتی لە پەرلەمان."
 
سەرۆکی مەهەپە گوتی، "بەشێک لە قسەکەرەکان بە رستەی کوردی هەوڵیاندا خۆیان دەرببڕن، رەنگە بەهۆی پارێزبەندی کورسییەوە، ئەمە لەلایەن هەندێکەوە پێشوازی لێ بکرێت، بەڵام من ئامۆژگاری سەرۆک و ئەندامانی بەنرخی دادگەی دەستووری دەکەم کە تورکیا بپارێزن. رستەکەی سەرۆکی پەرلەمانیش کە دوای گوێکرتن لە قسەکانی قسەکەر بە کوردی گوتی، 'ئەمە وەربگێرە بۆ تورکی' هێندەی سەرۆکی دادگەی دەستوور، هەڵوێستێکی هەیە. شتێکی لەو جۆرە روونادات."
 
لە باکووری کوردستان و تورکیا دەیان ملیۆن کورد دەژین و تورکی تاکە زمانی فەرمییە. هەر پەرلەمانتارێکیش لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە کوردی قسە بکات، لە تۆماری فەرمی بە 'ئێکس' تۆمار دەکرێت، واتا زمانی نەزانراو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداوێکی هاتووچۆ لە تورکیا. وێنە: ئەرشیڤ/AA

ساڵی رابردوو زیاتر لە 6000 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ساڵی رابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە. بەهۆیانەوە زیاتر لە 6000 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەڵەی شۆفێر لە رووداوە کوشندەکاندا 89% بووە