تورکیا دانی بەوەدانا هاوسەری کۆلیبالی چووەتە توركیا

13-01-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن کۆلیبالی
A+ A-

رووداو - هەولێر

تورکیا بەفەرمی دانی بەوەدانا کە حەیات بومەدین، هاوسەری ئامدی کۆلیبالی هاتووەتە نێو خاکی تورکیاوە، لەوێشەوە بۆ سووریا رۆیشتووە، رۆژی هەینی پۆلیسی فەڕەنسا رایگەیاند زانیاری هەواڵگرییان بەدەستگەیشتووە  حەیات لە رێگای  تورکیاوە  گەیشتووەتە سووریا، ئەفکان ئالا، وەزیری ناوخۆی  تورکیاش هەواڵی پۆلیسی فەڕەنسای پشتڕاستکردەوە  و رایگەیاند کە حەیات بۆمەدین رۆژی هەشتی مانگ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیاوە هاتووەتە نێوخاکی تورکیاوە لەوێشەوە بۆ سووریا.  

ئەفکان ئاماژەی بەوە کرد کە لە نێوان دەزگای هەواڵگری تورکیا لەگەڵ دەزگای هەواڵگری فەڕەنسا هەماهەنگی هەیە و زانیاری دەگۆڕدرێتەوە.  هاوکات مەولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا جارێکی دیکە  هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

چاوش ئۆغلۆ روونکردنەوەی زیاتری داو رایگەیاند کە حەیات لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ دابەزیوە و لە شاری ئیستەنبوڵ لە هوتێلێک ماوەتەوە، دواتر بەرەو سووریا بەڕێکەوتووە. بەڵام چاو شئۆغڵۆ ئاماژەی بەوەکردووە، کە حەیات چەند رۆژ پێش ئەوەی رووداوەکەی  پاریس رووبدات و ئامدی  کۆلیبالی بچێتە نیو  فرۆشگای جوولەکەکان، فەڕەنسای بەجێهێشتووە.   

لە بەرلین ئەحمەد داود ئۆغڵٶ لە پڕێس کۆنفرانسێکدا بەرگری لەو وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، نابێت کەس رەخنە لە ئیسپانیا و تورکیا بگرێت، کە حەیات بومەدین  سەردانی ئەو دوو وڵاتەی کردووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە