رووداو- ئاژانسەكان
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی رفاندنی ژنە تەمەن 20 ساڵییەكە لە توركیا، پۆلیس لاشەی ژنەكەی بە مردوویی دۆزییەوە.
ئاژانسی هەواڵی جیهان راگەیاند، تەرمی ئۆژگینە ئەسڵان، كە خوێندكاری زانكۆ بوو لە بەشی دەروونزانی، لە گوندێكی نزیك چامالان، كە تەنها 40 كیلۆمەتر دوورە لە تەرسوس، كە سەر بە پارێزگای مێرسینە لە باشووری توركیا، دۆزرایەوە.
تەرمی ژنە كوژراوەكە لە لایەن شوفێری مینی پاسێکی هاتوچۆی دانیشتووانەوە، دۆزرایەوە، كە لە نزیك ئەو گوندە بە مەبەستی ئەنجامدانی كاری رۆژانەی تێدەپەرێت و ئاسەواری خوێنی مردووەكە دەبنێت و پۆلیس و جەندرمەی ئەو ناوچەیە ئاگاداردەكاتەوە.
چەند گومانێك هەیە دەربارەی چۆنیەتی كوشتنی ئەم ژنە بەمشێوەیە، كە دوای كوشتی، لاشەكەیان سووتاندووە، بەڵام نەیانتوانیوە خۆڵەمێشەكەی بشارنەوە.
باوك و هاوڕێكانی ئەسڵان لە رێگەی جلوبەرگ و چەند كەلوپەلێكی تایبەت بە ئەسڵان توانیان بیناسنەوە، هەروەها دوای ئەوەی لە پشكنینی دی ئێن ئەی بە تەواوی دڵنیابوون، كە ئەم تەرمە ئەسڵانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ