لە سان دیێگۆ پێشانگەی شێوەکارانی کورد کرایەوە

04-05-2024
پەسار فایەق
یەکێک لە تابلۆکانی پێشانگە
یەکێک لە تابلۆکانی پێشانگە
نیشانەکردن ژن، ژیان، ئازادی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ناوەندی کولتووری کوردی لە ئەمریکا، پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاریی بۆ چوار هونەرمەندی شێوەکار، لە سان دیێگۆی ئەمریکا کردەوە. 
 
پێشانگە هاوبەشی شێوەکارییەکە بۆ هونەرمەندان شەهریار جاف، سروە پاشایی، ئەمیر ئەلمالۆ و هیوا پاشایی بوو و چەند بەرهەمێکیان خستەڕوو. لە تابلۆکاندا ژنی کورد کارەکتەری سەرەکییە.
 
شەهریار جاف، شێوەکاری کورد، بە چەند تابلۆیەک لەبارەی ژنی کورد لە پێشانگەکەدا بەشداربوو و دەڵێت، ژنی کورد ئازا و ئازادە، ئەو لەچەکەی لەسەری داناوە بۆ جوانییە.
 
جگە لە رەوەندی کوردی لە ئەمریکا، خەڵکی بیانیش ئامادەی پێشانگەکە بوون. 
 
یەکێک لە ئامادەبووانی پێشانگەکە، سارا مەییە کە ژنێکی ئەمریکییە و هاوژینەکەی کوردە، لەگەڵ کچەکەی بە جلوبەرگی کوردییەوە سەردانی پێشانگەکەیان کردووە.
 
سارا مەی، دەڵێت: "ئەوە گرنگە بۆ من کولتووری کوردی پێشانی کچەکەم بدەم، لەبەر ئەوە هەرچەندە من ئەمریکییم، بەڵام ئەمڕۆ جلوبەرگی کوردیم پۆشیوە و جلی کوردیم لەبەر کچەکەشم کردووە. من دەمەوێت کچەکەم فێری کولتووری کوردی بێت، ئەوە تێبگات گرنگە زانیاری لەبارەی کۆمەڵگەی کوردی هەبێت". 
 
گوتیشی: "لێرە لە ساندیێگۆ ژمارەیەکی زۆر کوردی لێیە و ژمارەیەکی زۆریان ئەمڕۆ هاتوونەتە ئێرە بۆ ئەوەی ئەو هونەرە جوانە ببینن کە گوزارشت لە کولتووری کوردی دەکات."
 
ئامانجی دامەزراوەکە ناساندنی کولتووری کوردییە بە خەڵکی ئەمریکا و بۆ ئەم مەبەستە چالاکی کولتووری و هونەری لەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
 
ساوندبایت
هیوا پاشایی، ئەندامی بۆردی ناوەندی کولتووری کوردی لە ئەمریکا، بە رووداوی راگەیاند، ناوەندی کولتووری کوردی ئامانجیەتی لە رێگەی سینەما، میوزیک، شانۆ و ئەدبەوە، کوردستان بە ئەمریکییەکان بناسێنێت.
 
ناوەندی کولتووری کوردی لە ئەمریکا لە 2023 لە کالیفۆرنیا دامەزراوە، لەلایەن بۆردێکەوە بەڕێوەدەبردرێت کە لە 11 ئەندام پێکهاتووە، ئەم پێشانگەیەش یەکەم چالاکییانە و بڕیارە بەم نزیکانە کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەند دڵنیا رەزازی لە ئەمریکا سازبکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە ستافی فیلمی "Furiosa: A Mad Max Saga"

بەشی نوێی 'Mad Max' لە فیستیڤاڵی فیلمی کانە

شەقامەکانی دەورووبەری کۆشکی فێستیڤاڵی کان جمەی دەهات، دەیان رۆژنامەڤان و سەتان فۆتۆگرافەر چاوەڕێی هاتنی خاوەنی بۆمبی ئەمساڵی کان بوون، جۆرج میلەر دەرهێنەری چوار بەشی زنجیرە فیلمی "Mad Max"ـە، دوای نۆ ساڵ بە نوێترین فیلمی زنجیرەکە کە پێنجەم بەشیەتی و بە ناوی "Furiosa: A Mad Max Saga" هاتووەتە کان و فەرشی سوور بۆ خۆی و ستافی فیلمەکەی راخراوە، بۆ ئەوەی بۆ یەکەم پێشاندانی ئەم بەشە نوێیە لە جیهاندا.