تورکیا
وێنەی کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، سەرۆکی ئازەربایجان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، میری قەتەر و سەرۆکی سووریا
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، میری قەتەر و سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی 17-04-2026 کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا دەستی بە کارەکانی کرد.
نێچیرڤان بارزانی لەلایەن هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە گەرمی پێشوازیی لێکرا و دواتریش چەندین دیداری هەبوو.
یەکێک لە دیدارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بوو.
ئاژانسی هەواڵیی دەوڵەتی تورکیا (ئەنادۆڵ) ڤیدیۆی دیدارەکەی نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغانی بڵاوکردەوە، کە پێکەوە سڵاوێکی گەرم لە یەکدی دەکەن، تەوقە دەکەن و دواتریش پێکەوە قسە دەکەن.
هەر لە کۆڕبەندەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان دیداری هەبوو.
دیدارەکە لە کاتێکدایە، سەرۆکوەزیرانی پاکستان رۆڵێکی کاریگەر لە هەوڵەکان بە ئاراستەی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگێڕێت.
هەر لە کۆڕبەندەکەدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەکە لە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا دیداری هەبوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجانیش کۆبووەوە.
جگە لەم دیدارانە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یەکەم رۆژی کۆڕبەندەکەدا کۆمەڵێک کۆبوونەوەی هەبوو کە لەگەڵ سەرکردەکان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد، لەوانەش کۆبوونەوە لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا؛ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا؛ سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ هامیش فالکۆنەر، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژههڵاتی نێوهڕاست؛ ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن و لوئیجی دی مایۆ، نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری کەنداو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ