حکومەتی تورکیا کۆدەبێتەوە؛ پرۆسەی چارەسەری و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری وڵات کۆدەبێتەوە. قۆناخەکانی پرۆسەی چارەسەری و پێشهاتەکانی ناوچەکە لەو بابەتانە دەبن کە بە وردی تاوتوێ دەکرێن. 
 
رۆژی سێشەممە، 18ـی ئایاری 2026 کۆبوونەوەکە لە ئەنقەرە دەکرێت. 
 
چاوەڕوان دەکرێ مژارێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە پرسی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا بێت کە هێشتا ناسکە و ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ هەیە. 
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە دۆخی نێوخۆوە هەیە، دوایین قۆناخی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد تاوتوێ دەکرێ و باس لەو هەنگاوانە دەکرێن کە چاوەڕوان دەکرێ لە رۆژانی داهاتوودا لەو چوارچێوەیەدا بنرێن. دوای راپۆرتی هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان، پێشبینییەکان سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە دەکرێ لە پەرلەمان بنرێن، پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێ.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشک دەخرێتە سەر دوایین کاریگەرییەکانی داخستنی تەنگەی هورمز لەسەر ئابووریی تورکیا. داتا و زانیارییەکانی ئێستای سیاسەتی هەمەجۆرکردنی بواری وزە دەخرێنە بەرباس.
 
پرسەکانی پەیوەندیدار بە جەژنی قوربانیش لە کۆبوونەوەکەدا باس دەکرێن. ئەوە لە کاتێکدایە، وەزارەتی بازرگانی چاودێریی بازاڕی چڕکردووەتەوە. هەروەها، تیشک دەخرێتە سەر رێوشوێنە ئەمنییەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و گواستنەوە لە پشووی جەژندا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری ئیستەنبووڵ. وێنە: ئەرشیڤ

گەشتوگوزاری تورکیا: هەر دراما و فیلمێک بایەخ بە ناوچە گەشتیارییەکانمان بدات، پاڵپشتیی دارایی دەکەین

محەممەد نووری ئەرسۆی، وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، لە فێستیڤاڵی (رێڕەوی کولتووری ئەسکی شەهیر)دا لەگەڵ رۆژنامەنووسان کۆبووەوه‌ و هەڵسەنگاندنی بۆ ستراتیژیی نوێی گەشتوگوزار، پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان، پڕۆژەی فۆرمولا -1 و چالاکییە نێودەوڵەتییەکان کرد