کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەڵاحەدین دەمیرتاش

سەڵاحەدین دەمیرتاش

تورکیا

سیاسەتڤانێک لە زاری دەمیرتاشەوە: تاوەکو لە گرتووخانە بم، ناتوانم لە پرسی چارەسەریدا رۆڵ بگێڕم

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

20-11-2024
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان20-11-2024

بابەتی پەیوەندیدار

دەم پارتی: چاوەڕوانین لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بڕیاری پشتڕاستکردنەوە دەربچێت
تورکیا24-11-2026

دەم پارتی: چاوەڕوانین لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بڕیاری پشتڕاستکردنەوە دەربچێت

پارتی نوێ: هەڵوێستمان لەسەر لیژنەی چاودێری نەگۆڕاوە
تورکیا24-11-2026

پارتی نوێ: هەڵوێستمان لەسەر لیژنەی چاودێری نەگۆڕاوە

باخچەلی دەڵێت، چۆڵکردنی پەناگەکانی پەکەکە 'هەنگاوێکی گرنگە'
تورکیا24-11-2026

باخچەلی دەڵێت، چۆڵکردنی پەناگەکانی پەکەکە 'هەنگاوێکی گرنگە'

 
رووداو دیجیتاڵ

سدقی زیلان، پارێزەر و سیاسەتڤانی کورد کە رۆژی 17-11-2024 سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی کرد و لەگەڵی کۆبووەوە، دەڵێت، دەمیرتاش پێی گوتووە، "تاوەکو لە گرتووخانە بم، ناتوانم لە پرسی چارەسەریدا رۆڵ بگێڕم."
 
سەردانەکەی سدقی زیلان لەگەڵ پارێزەر مەحموود کۆیونجو بوو و دوو کاژێر لەگەڵ دەمیرتاش گفتوگۆیان کرد.
 
سەبارەت بە هەنگاوەکانی دەوڵەت باخچەلی و ئەگەری دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی تایبەت بە پرسی کورد، زیلان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دەمیرتاش رایگەیاند، سەبارەت بە پرۆسەیەکی نوێی چارەسەری هیچ دیدارێکی لەگەڵ ئاکپارتی یان دەوڵەت سازنەکردووە."
 
ئەو پارێزەر و سیاسەتڤانە کوردە راشیگەیاند، دەمیرتاش ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیی هەر پرۆسەیەکی ئاشتی نیشانداوە و لەو بارەیەوە گوتی، "دەمیرتاش ئامادەیە بۆ پشتیوانیکردنی پرۆسەکە. دەمیرتاش بە پێویستی زانی بۆئەوەی بەشداری لە گفتوگۆکانی تایبەت بە پرسی کورد بکات، ئازاد بکرێت و پەیامی ئەوەشی دا کە ئەگەر لە گرتووخانە بێت، ناتوانێت بەشداری لە پرۆسەکەدا بکات."
 
بە گوتەی زیلان، دەمیرتاش گوتووشیەتی "ئاشتبوونەوەی دەوڵەت لەگەڵ پەکەکە چارەسەری کێشەکە ناکات، بەڵکو پێویستە تەواوی چینەکانی کۆمەڵگە بەشدارییان پێ بکرێت. ئەگەر پرۆسەکە بەو شێوەیە نەچێتە پێشەوە، ئاشتەوایی کۆمەڵگەیی نایەتەدی. کێشەکە بەوە چارەسەر دەبێت، کورد لە دەوڵەتدا هاوبەشیی پێبکرێت."
 
دەوڵەت باخچەلی رۆژی 22-10-2024 لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا داوای کرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بچێتە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رابگەیێنێت و بەو جۆرەش شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا کە زیاتر لە 40 ساڵە بەردەوامە کۆتایی پێ بێنێت.
 
ئەوە پشتگیریی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای بەدواداهات.
 

بابەتی پەیوەندیدار

دەم پارتی: چاوەڕوانین لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بڕیاری پشتڕاستکردنەوە دەربچێت
تورکیا24-11-2026

دەم پارتی: چاوەڕوانین لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بڕیاری پشتڕاستکردنەوە دەربچێت

پارتی نوێ: هەڵوێستمان لەسەر لیژنەی چاودێری نەگۆڕاوە
تورکیا24-11-2026

پارتی نوێ: هەڵوێستمان لەسەر لیژنەی چاودێری نەگۆڕاوە

باخچەلی دەڵێت، چۆڵکردنی پەناگەکانی پەکەکە 'هەنگاوێکی گرنگە'
تورکیا24-11-2026

باخچەلی دەڵێت، چۆڵکردنی پەناگەکانی پەکەکە 'هەنگاوێکی گرنگە'

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە