سەرۆکی میت دەڵێت، پڕۆسەی چارەسەری وەک سیاسەتێکی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) رایگەیاند، وڵاتەکەی لە وڵاتێکی ناوچەیی تێپەڕیوە و بووەتە هێزێکی سەرەکی لە ئاراستەکردن و چارەسەرکردنی قەیرانە جیهانییەکاندا. راشیگەیاند، پرۆسەی چارەسەری وەک سیاسەتێکی باڵای دەوڵەت و بەپێی نەخشەڕێگای دەوڵەت بەڕێوەدەچێت.
 
ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت لە کۆنفرانسی "تەلارسازیی نوێی ئاسایش لە سەردەمی هەڕەشە هایبریدەکان" لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانی گوتارێکی بۆ بۆ ئەفسەرانی سوپا پێشکەش کرد و رایگەیاند، تورکیا چیدی تەنیا تەماشاکاری رووداوەکان نییە، بەڵکو بەپێی رێنماییەکانی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی، لەسەر مێزی گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکاندا بڕیاردەرە.
 
کاڵن ئاماژەی بە پرۆسەی چارەسەری کرد و گوتی، "پڕۆسەی تورکیای بێ تێرۆر وەک سیاسەتێکی دەوڵەت بەڕێوە دەچێت. تاوەکو ئێستا چەندین قۆناخی هەستیار و گرنگمان تێپەڕاندووە؛ لەوانە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، کشانەوەی کادیرەکانیان لە ناوخۆی وڵاتەکەمان و دەستپێکردنی کارەکانیان بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە لە باکووری عێراق."
 
سەرۆکی میت جەختی لەوە کردەوە کە پرۆسەکە بەپێی ئەو نەخشەڕێگایە بەڕێوەدەچێت، کە دەوڵەت پلانی بۆ داناوە.
 
دەزگای هەواڵگریی تورکیا، لە پرۆسەی چارەسەریدا  لە مەیدان راستەوخۆ سەرپەرشتی و چاودێری پرۆسەی چەکدانان و خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات.
 
سەرۆکی میت لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە بارودۆخی سووریا و عێراق کرد و رایگەیاند کە گۆڕانکارییە نوێیەکان دەرفەتی زیاتر بە تورکیا دەبەخشن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان. راشیگەیاند، توانای تەکنیکی و مرۆیی دەزگای میت رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندندایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە

باخچەلی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: پڕۆژەیەکە بۆ برایەتی و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) دەڵێ، کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان سوپای وڵاتەکەی و پەکەکە بەشێکە لە سیاسەتی باڵای دەوڵەت بۆ گۆڕانکارییەکانی سەردەم و هێنانەدیی ئاشتی