کۆمپانیایەکی جوانکاریی کوردی بەرهەمەکانی بۆ 54 وڵات دەنێرێت

26-04-2025
شەوکەت هەرکی
شەوکەت هەرکی
 کۆمپانیاکە پلانی وایە لە داهاتوودا بەرهەمی تەندروستیشی هەبێت.
کۆمپانیاکە پلانی وایە لە داهاتوودا بەرهەمی تەندروستیشی هەبێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیلا کۆزمەتیک کۆمپانیایەکی کوردییە و کەلوپەلی جوانکاری دروست دەکات. خاوەنەکەی دەڵێت، جگە لە بەرهەمەکانی جوانکاری، لەمەودوا دەرمان و ڤیتامینیش بەرهەمدەهێنن. 
 
محەممەد جانسز، خاوەنی کۆمپانیاکەیە و خەڵکی ئامەدی باکووری کوردستانە.  کۆمپانیاکە ئێستا بەرهەمەکانی بۆ 54 وڵاتی جیهان هەناردە دەکات.
 
ئەم ساڵ بەبۆنەی 22ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای لیلا کۆزمەتیک، لە شاری ئەنتاڵیا ئاهەنگ و فێستیڤاڵێکی تایبەت بە بەشداریی 600 کەس بەڕێوەچوو.
 
"ئەم ساڵ سوپرایزێکی نوێمان هەیە"
 
محەممەد جانسز لەبارەی پڕۆژە نوێیەکانیانەوە رایگەیاند: "ئەم ساڵ سوپرایزێکی نوێمان هەیە. ئامادەکاری بۆ 'لیلا فیکس فارما' دەکەین. تاوەکو ئێستا بەرهەمی جوانکاریمان ئامادە دەکرد. لەمەودوا بەرهەمی تایبەت بە تەندروستیش ئامادە دەکەین، دەرمان و ڤیتامینی نوێ بە ناوی لیلا فارما ئامادە دەکەین."
 
لە فێستیڤاڵەکەدا، چەند بەرهەمێکی نوێی کۆمپانیای لیلا کۆزمەتیک خرانەڕوو و نمایشکران. هاوکات، پێشبڕکێیەکیش لەنێوان ئارایشتکارانی قژ (ستایلیست)دا بەڕێوەچوو.
 
بۆ فێستیڤاڵی ئەم ساڵ، نوێنەرانی کۆمپانیاکە لە باشوور و باکووری کوردستان، عێراق و وڵاتانی کەنداو، ئاسیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە ئامادە بوون.
 
"بەرهەمەکانی زۆر باشن"
 
خەبات نەسرەدین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای پایناز، لەبارەی بەرهەمەکانی لیلا کۆزمەتیکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ ئێمە زۆر گرنگە کە ئەم کۆمپانيا گەورە و پێشکەوتووە لە شاری خۆشەویستی ئامەدە. بەرهەمەکانی زۆر باشن. ئەو خەڵکەی بەکاریدەهێنن، دوای بەکارهێنان زۆر لێی رازین."
 
"ئێمە لە بەرهەمەکانی زۆر رازین"
 
فەیرووز، یەکێکە لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە و لە ئێرانەوە سەردانی کردووە، خۆشحاڵیی خۆی بە بەشدارییکردن تیایدا دەربڕی و گوتی: "ئەمە دووەم جارە بەشداری لەم فێستیڤاڵەدا دەکەم. من و خوشکم هاتووین، زۆر دڵخۆشین. من و هاوژین و منداڵەکانم چەند ساڵێکە بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە بەکاردەهێنین و زۆر لێی رازین."
 
ساناز ئەمینی، بەشداربوویەکی دیکەی خەڵکی ئێرانە و باس لەوە دەکات: "ئەمشەو شەوێکە وەک خەون وایە. فێستیڤاڵی لیلا فیکس بەڕێوەدەچێت. منیش لە ئێرانەوە بەشدارم. لەگەڵ هاوڕێکەم خاوەنی ساڵۆنێکی جوانکارین. بۆ ئێمە لە ئەنتاڵیا شەوەکە وەک خەون وایە."
 
فێستیڤاڵی لیلا کۆزمەتیک لە ناوچەی بێلەک لە پارێزگای ئەنتاڵیا، لە یەکێک لە گەورەترین هۆتێلەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا.

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە: ئیدی لەبری چەک، گفتوگۆ باڵادەست دەبێت

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و وازهێنانی خەباتی چەکداری لەلایەن پەکەکەوە دەڵێت، ''قۆناخێکی گرنگمان بڕیوە. ئیدی لە بری چەک، گفتوگۆ باڵادەست دەبێت''.