کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بولەند ئارینچ

بولەند ئارینچ

middleeast

بولەند ئارینچ: ژنان نابێت بە لەنجە و لار بە رێگادا بڕۆن

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

29-07-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی29-07-2014

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت
وەرزش26-11-2026

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت

میدیای فەرمیی حکومەتی عێراق بۆچوونێکی نێو راپۆرتێکی نیویۆرک تایمز وەک هەڵوێستی فەرمیی ئەمریکا نیشاندەدات
عێراق26-11-2026

میدیای فەرمیی حکومەتی عێراق بۆچوونێکی نێو راپۆرتێکی نیویۆرک تایمز وەک هەڵوێستی فەرمیی ئەمریکا نیشاندەدات

پۆلیسی وزەی عێراق رێگە بە گواستنەوەی پێنج جۆر سووتەمەنی دەدات لەنێوان هەولێر و بەغدا
عێراق26-11-2026

پۆلیسی وزەی عێراق رێگە بە گواستنەوەی پێنج جۆر سووتەمەنی دەدات لەنێوان هەولێر و بەغدا

رووداو- ئەنکەرە

زنجیرە دراما توركییەكان، كە باس لە ژیانی گەنجان دەكەن، لە جەژندا بووە رۆژەڤی توركیا و جێگری سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە بە تووندی رەخنەی لەو كەناڵانە گرت، كە ئەو زنجیرە درامایانە بڵاودەكەنەوە.

بولەند ئارینچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا، لە بەرنامەكانی جەژنیدا بابەتێكی زۆر دووری لە رۆژڤی توركیا وروژاند. ئارنج باسی لە زنجیرە دراما توركییەكان كرد و بە هەوڵی هەندێك كەناڵی تەلەڤزیۆنی زانی بۆ شێواندنی بەهاكانی كۆمەڵگا.

بولەند ئارینچ پێیوابوو هەندێك لەو كەناڵانە بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو كار دەكەن بۆ تێكدانی خووڕەوشتی گەنجان، لە جل پۆشینیانەوە هەتا قسەكردن و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ خێزان و هاوڕێكانیان.

جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا نیگەران بوو لەوەی، بە هۆی ئەو زنجیرە درامایانەوە تەمەنی پێگەیشتن لە كچاندا دابەزیوە بۆ 9 ساڵ و لە كوڕاندا بۆ 11 ساڵ. هاوكات گوتیشی، "حەیا زۆر گرنگە هەم بۆ پیاوان و هەم بۆ ژنان، بە تایبەتیش بۆ ژنان". ئارنج پێیوابوو ژن دەبێت داوێن پاك بێت و مەحرەم و نا مەحرەم بزانێت.

سەرنجڕاكێشترین بەشی لێدوانەكانی ئارینچ ئەوە بوو، كە گوتی، "ژنان نابێت بە دەنگی بەرز قاقا لێبدەن و بە لەنجە و لار بڕۆن بە رێگادا".

ئەم لێدوانانەی بوڵەند ئارینچ كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتتیەكاندا و ژمارەیەكی زۆر لە ژنانی دانیشتووی توركیا وەك ناڕەزایی دەربڕین وێنەی خۆیان لە كاتی پێكەنیندا بڵاوكردەوە. هاوكات ئەكمەلەددین ئیحسانئۆغڵو، ركابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارییدا، لە ئەكاونتی خۆی لە تویتەر بەرامبەر قسەكانی ئارنج و گوتی، "وڵات لە هەموو شتێك زیاتر پێویستی بەوەیە گوێی لە پێكەنینی ژنان و قاقای هەموو كەسێك بێت".

ئارینچ پێشتریش رەخنەی تووندی لە عەدنان ئۆكتار گرتبوو، كە خۆی بە بانگخوازی ئیسلامی ناودەبات، بە پاساوی ئەوەی لە بەرنامە تەلەڤزیۆنییەكانیدا، خوێندكارە ژنەكانی ئۆكتار، كە بە پشەكان ناسراون لە توركیا، شێوازی جل پۆشین و گفتوگۆیان لەگەڵ بنەماكانی ئاینی ئیسلام ناگونجێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت
وەرزش26-11-2026

بەهۆی ململانێی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید، یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە مەغریب دەبێت

میدیای فەرمیی حکومەتی عێراق بۆچوونێکی نێو راپۆرتێکی نیویۆرک تایمز وەک هەڵوێستی فەرمیی ئەمریکا نیشاندەدات
عێراق26-11-2026

میدیای فەرمیی حکومەتی عێراق بۆچوونێکی نێو راپۆرتێکی نیویۆرک تایمز وەک هەڵوێستی فەرمیی ئەمریکا نیشاندەدات

پۆلیسی وزەی عێراق رێگە بە گواستنەوەی پێنج جۆر سووتەمەنی دەدات لەنێوان هەولێر و بەغدا
عێراق26-11-2026

پۆلیسی وزەی عێراق رێگە بە گواستنەوەی پێنج جۆر سووتەمەنی دەدات لەنێوان هەولێر و بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە