رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی کەوتنی کرێنی بیناسازی، پێنج کرێکار لە ئیزمیر گیانیان لە دەستدا و دوو کرێکاری دیکەش برینداربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 30ی کانوونی یەکەمی 2022، لە ئەنجامی کەوتنی کرێنی بیناسازی لە هۆتێلێکی شارۆچکەی بۆرنۆڤا لەسەر رێگەی سەرەکیی کامیل تونجا لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا، پێنج کرێکار گیانیان لەدەستدا و دوو کرێکاریش برینداربوون.
یاڤووز سەلیم کۆشگەر، پارێزگاری ئیزمیر لە تویتێکدا گیانلەدەستدانی پێنج کرێکار و برینداربوونی دوو کرێکاری دیکەی پشتڕاستکردەوە و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لەبارەی هۆکاری کەوتنی کرێنەکە و دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم راگەیاند.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە 11 مانگی ئەمساڵدا هەزار و 521 کرێکار بەهۆی رووداوە جۆراوجۆرەکانی کارکردن لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە. ساڵی رابردووش دوو ههزار و 170 كرێكار له كاتی كاركردنیاندا گیانیان لهدهستدابوو.



