گەرگەرلیئۆغڵو بۆ رووداو: دۆسیەکەم بردەوە و دەبێت پەرلەمان مووچەی کاتی زیندانیم بۆ بگەڕێنێتەوە
عومەر فارووق گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) کۆپییەکی بڕیاری دادگەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نارد و رایگەیاند، تەواوی ئەو مووچەیەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە کە لە کاتی لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاریێتی و زیندانیکرانی، لێی بڕدرابوو.