بەربانگ 22

بەربانگ 22


لە چاکسازی گەورانی هەولێر زیاتر لە 1000 سزادراو هەیە، هەر یەکە و بە تاوانێک حوکمدراون، زۆربەی ئایین و نەتەوەشی تێدایە، لە چاکسازیدا پێکەوە دەژین، بەشێکیان لە رەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن و کاری نانخواردنیان لە نێوان خۆیان دابەشکردووە، پێش هاتنی جەژن حوکمی هەندێکیان تەواو دەبێت و لە نێو منداڵەکانیان جەژن دەکەنەوە، لەم فیچەرەدا چیرۆکەکانی ناو سزادراوەکان دەبینن.

هەموو ساڵێک لە شەوانی مانگی رەمەزاندا پاڵەوانێتی یاری محێبس لە بەغدا دەکرێتەوە، ئەم یارییە هێندە بەناوبانگە، کە خەڵکی لە زۆربەی شارەکانی عێراق بۆی دەچن، یاری محێبس بریتییە لە شاردنەوەی ئەنگوستیلەیەک لەنێو دەستی کۆمەڵێک کەس و ئەوەی بیدۆزێتەوە براوەیە، ئەم یارییە یەکەمجار لە سەردەمی عەباسییەکاندا ئەنجامدراوە، سەیری ئەم فیچەرە بکەن بزانن کێ ئەنوگستیلەکە دەدۆزێتەوە.

دەچینە ستاڤەرپۆل، ویلایەتێکی رووسیایە، کە زیاتر لە 50 نەتەوەی جیاوازی تێدا دەژین، زۆربەی کوردانی رووسیا دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت، روویان لەو ویلایەتەکرد، بەشێک لەوانە کوردی ئێزدین و بەشێکیشیان موسڵمانن، ئەوان زۆر لە خەمی پاراستنی زمانی دایک دان و لە ماڵەوە منداڵەکانیان فێری کوردی دەکەن.