بەربانگ 28

بەربانگ 28

لە هەورامان زۆربەی پێداویستییەکان سروشتین، بۆیە زۆربەی خواردنەکان کە دروست دەکرێن، کەلوپەلەکانیان هەر لە هەورامان بەرهەمدەهێنرێن، کە کەسێکی بێگانە دەچێتە هەورامان چێژێکی تایبەت لە خواردنەکانیان وەردەگرێت، لەم فیچەرەدا ئاشنای خواردنی هەورامی و چۆنییەتی دروستکردنی دەبین.

بەشێکی زۆری ئەو پێشمەرگانەی لە بەرەکانی جەنگن، موسڵمانن و بەڕۆژوون، ئەوان رووبەڕووی هێزێک بوونەتەوە، کە بەناوی جیهادەوە هێرش بۆ سەر خاکی کوردستان دەهێنن، کاتی بەربانگکردنەوە پێشمەرگەکان دەبنە دووبەش، بەشێکیان بەربانگ دەکەنەوەو بەشیکیشیان ئێشککرن، دواتر ئەوانەی نانیانخوارد دەبنە ئێشکگر و ئەوانی دیکە دەچنە نانخواردن.

لە زۆربەی شارەکانی ئەوروپا ساڵانە فێستیڤاڵ دەکرێنەوە، زۆرجار فیلمی کوردیش لەو فێستیڤاڵانە بەشدار دەبن، بەڵام بۆ یەکەمجار فیستیڤاڵێکی تایبەت بە فیلمی کوردی لە مانگی رەمەزاندا کرایەوە، کە هەموو فیلمەکانی کوردین، کە سینەماکاری بیانی باسی سەرکەوتووی فێستیڤاڵەکە دەکەن و بە سەرکەوتووی دادەنێن.