بەربانگ 27

بەربانگ 27

رۆتەردام یەکێکە لە شارە بارزگانییەکانی هۆڵەندا، بە یەکێک لە خۆشترین شارەکانی ئەوروپا دادەنرێت، بەبۆنەی ساڵیادی دروستکردنی رۆتەردامەوە 180 پلیکانە دروستکراوە، لەو شارەدا دەیان باڵەخانەی بەرز و دیزایینی سەرنجڕاکێش دروستکراوەن، بۆیە بە سەرنجڕاکێشترین شاری هۆڵەندا و ئەورووپا دانراوە.

سەرایڤۆی پایتەختی بۆسنە، یەکێکە لەو شارانەی کە زۆرترین شەڕی تێدابووە، لە شەڕی ناوخۆیی نێوان بۆسنا و سربیا، ئەو شارە بۆ ماوەی سێ ساڵ گەڕـاڕۆ درا، بۆیە خەڵکی سەرایڤۆ بۆ هێنانی پێداویستی و خواردن و هێڵی تەلەفۆنیش تونێلێکیان لێدا، بە تونێلەکەیان دەگوت تونێڵی هیوا، تاوەکو ئێستاش تونێلەکە وەکو یادگارییەک ماوە.

لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، بازاڕێکی زۆر بەناوبانگ هەیە پێی دەڵێن بازاڕی حەمیدییە، ئەوێ بازاڕێکی مێژوویی و نموونەییە، ئەو بازاڕە لە سەردەمی سوڵتان عەبدوڵحەمیدی یەکەم، لە ساڵی 1780 دروستکراوەو بە ناوی سوڵتانەکەش کراوە، لە گەشتێکی رووداودا دیمەنەکانی ئەو بازاڕە دەبینن.