بەربانگ 23

بەربانگ 23

سینی سینیانێ یەکێکە لەو بڕیانەی کە لە رەمزاندا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و عێراقیش دەکرێت، لە شاری هەولێر لە ماڵی تورکمان خولێکی یاری سینی سینیانێ کراوەتەوە، کە تاوەکو شەوی جەژن بەردەوام دەبێت، لەوێ کورد و عەرەب و تورکمان پێکەوە یاری دەکەن، براوەی خولەکەش خەڵات وەردەگرێت.

ژمارەیەکی زۆر خێزانی سووری بەهۆی شەڕەوە لە نێو شاری حەلەب ناوچەکانی دیکەی سووریا ئاوارەبوون و لە گوندە سنوورییەکان دەژین، بەشێک لەو ئاوارانە چوونەتە گوندی رەیحانەی لە سنووری سووریا، ئەوانە لە ساڵی 2013ەوە ئاوارەبوون، لە مانگی رەمەزاندا رێکخراوێکی ئەمریکی سندووقێکیان پێدەدات، کە خۆراک و بڕێک پارەی تێدایە، لەم فیچەرەدا ژیانی ئەو ئاوارانە دەبینین.

لە شاری تەتوان، کە دەکەوێتە دەڤەری بەدلیس لە باکووری کوردستان، جۆرە خواردنێک هەیە پێی دەگوترێ بریان، لەوێ ئاژەڵ سەر دەبڕن و دوای پاککردنەوەی دەیخەنە نێو تەنوورێکی ژێر زەوی، دواتر سەری تەنوورەکە دادەخەن، نابێ هەوا بدات، لە ماوەی 2 کاژێر گۆشتەکە دەبرژێت، بەم گۆشتە دەڵێن بریان، ئەو خواردنە بەنێوبانگترین خواردنە لە باکووری کوردستان. لەم فیچەرە چۆنییەتی ئامادەکردنی بریان دەبینن.