كارۆخ سینیاكی، قۆزترین پیاوی بەلجیکایە
لە ئەڵمانیاوە هاتینە هۆڵەندا و لەوێشەوە هاتینە بەلجیكا. بەدرێژایی رێگەكە لەسەر بیلبۆردی گەورە وێنەی گەنجێكی دەم بە خەندە هەڵواسرابوو، لەگەڵی وشەی (بۆب) نووسرابوو. یەكەمجار وادەزانیت گەنجەكە ناوی بۆبە، بەڵام راستییەكەی ئەو دەستەواژەیە بۆ كەسێك بەكاردێت كە لەگەڵ گرووپێك لە هاوڕێكانی دەچێتە دەرەوە و تەنیا ئەو ئەلكحول ناخواتەوە، تا بتوانێ ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت و هاوڕێكانی بەسەلامەتی بگەیەنێتەوە ماڵەوە. ئێمە ژوانمان لەگەڵ ئەو بۆبەی سەر بیلبۆردەكان هەیە كە كوردە و بەقەولی خۆی كوڕی هەولێرێیە. ئەو كوڕە ئێستا مۆدێل و ئەكتەر و راوێژكارێكی بەنێوبانگی فاشنە و حكومەتی بەلجیكا پەنای بۆ هێناوە بۆ ئەوەی لە هەڵمەتێكدا بەشداربێت كە بۆ هۆشیاركردنەوەی گەنجان لە زیانەكانی ئەلكحول دەستیپێكردووە. كارۆخ لە ماڵە كوردییەكەیدا لە شاری ئانتڤێرپن بە چایەك رۆژە زستانییە بەفراوییەكەمان گەرم دەكاتەوە و چیرۆكی گەورەبوونی خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە.
كوڕێكی جیاواز
ئەوانەی كاری مۆدێل یان هونەری دەكەن نازناو بۆ خۆیان دادەنێن. كوردەكەی خۆمان ناوی لەخۆی ناوە (كارۆخ سینیاكی). ئەو دەڵێت: "لەبەرئەوەی شانازی بە هەولێرێ و عەشیرەتی سیانەوە دەكەم، ویستم ناوەكەم وشەی سیانی تێدابێت. بەئەنقەستیش (ئاكی)یەكم بۆ زیاد كرد، تا ببێتە شتێكی تایبەت و جیاواز".
ئەو هەرچەندە ئێستا بووەتە كەسێكی ناسراو و سەركەوتوو لە ئەوروپا، بەڵام بەردەوام لە قسەكانیدا بیرەوەرییەكانی كۆڵانەكانی هەولێرمان بۆ دەگێڕێتەوە. وەك خۆی باسی دەكات، لە منداڵییەوە حەزی لە جلوبەرگ و ئەنگوستیلە و رەنگی شاد بووە. ئەو دەڵێت هەر لە لەنگەی هەولێر جلی كڕیوە. چونكە هەم هەرزان بووە و هەم جلوبەرگی رۆژئاوایی و جیاوازی تێدابووە. ئەو باش لەبیریەتی كە چۆن بە منداڵی ئەو پارەیەی لە دایكوباوكی وەریگرتووە كۆیكردووەتەوە و چووە لە لەنگە جلی پێ كڕیوە. دایك و باوكی مامۆستان و ئێستاش لە هەولێر باوكی بەڕێوەبەرێكی ناسراوی قوتابخانەیە، بەڵام كارۆخ دەڵێت پارەی زۆریان نەبوو.
كچیان هێناوە
كارۆخ لە ماڵەكەیدا وێنەكانی سەردەمی منداڵیی خۆی لەگەڵ دایك و باوكی و براكانی و هاوڕێكانی داناوە. لە یەكێك لە وێنەكاندا خۆی دەردەكەوێت كە جلی یاریزانی باسكەی لەبەرە. ئەو یەكێك بووە لە یاریزانە چاكەكانی باسكە و بەردەوام چووەتە شاران و لەگەڵ یانەكەیاندا بەشداریی كردووە لە كێبڕكێكاندا. جارێكیان لە شاری رواندز یارییان هەبووە. كارۆخیش قژێكی درێژی هەبووە و گوێی لێبووە هاندەرانی رواندز بەپێكەنینەوە گوتوویانە: هەولێری كچیان هێناوە بۆ یاری! بەڵام دوای ئەوەی یارییەكە دەستیپێكردووە، هەموویان چاویان ئەبڵەق بووە لە توانای یاریزانیی كارۆخ.
پرۆفایل
بەهۆی ئەو حەزەی بۆ جلوبەرگ هەیبووە، كارۆخ لە بەلجیكا خوێندنی زانكۆی لە بواری (فاشن مەنەیجمێنت)دا تەواو كردووە. دواتر لە برۆكسل بەشداری لە پێشبڕكێیەكی مۆدێلدا كردووە و سەركەوتووە. یەكەمین كاری كارۆخ بۆ نمایشكاریی جلوبەرگ لە ئیستەنبوڵ بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە زانیویانە كوردە، نەیانهێشتووە بچێتە سەر ستەیج. لە ساڵانی رابردوودا بەنێوبانگترین ئاژانسەكانی فاشن و مۆدێلینگ لە بەلجیكا و ئەوروپا كاریان لەگەڵ كارۆخدا كردووە. یەكێك لەوانە ئاژانسی پرۆفایلە كە بەلجیكییە و بایەخی زۆر بە كارەكانی كارۆخ دەدات. بەڕێوەبەری ئاژانسەكە بۆی باسكردم كە زۆرتر لە 3000 مۆدێلی لە قۆزترین پیاوەكانی بەلجیكا هەیە، بەڵام "كارۆخ قۆزترینیانە و تۆپە". ئەو دەیگوت كارۆخ هێندە قۆزە هەندێك لەوانەی دەیانەوێ رێكلام بۆ كەرەستە بازرگانییە گرانەكانیان بكەن، دەڵێن: ئەو قۆزییە زۆرە و بۆ بەرهەمەكانی ئێمە باش نییە كەسێكی ئاوا رێكلامیان بۆ بكات.
مۆدێلی یەك ملیۆنی
كارۆخ لە رێكلامی زۆر ماركەی بەنێوبانگی ئەوروپایی و ئەمریكیدا بەشداریی كردووە. بەردەوامیش وێنەی دەكەوێتە سەر بەرگی گۆڤار و رۆژنامەكانی ئەوروپا. ئەو دەڵێت هەستێكی خۆشی هەیە كە خەڵك لەسەر شەقام دەیناسنەوە و سێڵفی لەگەڵ دەگرن و دەڵێت ئەو هەستە لە دەستكەوتنی یەك ملیۆن یۆرۆش خۆشترە. ئەو ئێستا جگە لەو هەڵمەتی هۆشیاركردنەوانەی لەگەڵ حكومەتی بەلجیكا دەیانكات، لە كۆمپانیای سی ئەند ئەی كە یەكێك لە گەورەترین و بەنێوبانگترین كۆمپانیاكانی جلوبەرگە لە ئەوروپا كاردەكات. كاری ئەو ئەوەیە هەر جلوبەرگێك بەرلەوەی لەلایەن ئەو كۆمپانیایەوە بكەوێتە بازاڕ و بە ملیۆنانی لێ بەرهەم بهێنرێ، دەبێ كارۆخ لەبەری بكات و رای خۆی لەسەر بڵێت و لێی جوان بێت، ئینجا بەرهەمدەهێنرێ. كارێكی دیكەی كارۆخ ئەوەیە كە راوێژكاری فاشنە لە سەنتەری كۆنینگ لە هۆڵەندا. ئەو سەنتەرە گەورەترین ناوەندی كەرەستەكانی هاوسەرگیرییە لە سەرتاسەری جیهاندا. كارۆخ تەمەنی كەمە، بەڵام بە گەورەیی قەڵاتی هەولێرێ پلانی هەن بۆ ئایندەی خۆی و كوردستانی نێو خەونەكانی.

بهشی بكه لە