چیرۆکە تراژیدیەکانی حوکمڕانی داعش لە بەری چەپی موسڵ - بەشی یەکەم
لەم پرۆگرامەدا دەچینە بەری چەپی موسڵ . بە نێو کارەساتەکانی سەردەمی داعشدا دەگەڕێین ، بۆ ئەوەی وێنە سامناکەکانی ئەو رۆژگارانەی داعش بگوازینەوە، ئەوکاتەی لێرە بوون.. لە رواڵەتدا ژیان ئاسایی دەبینرێ لە شارەکە.. خەڵکی سەرقاڵی بەڕێکردنی کاروباری رۆژانەی خۆیانن، بەڵام لەراستیدا خەڵکی شارەکە هێشتا ئازاری ئەو بەڵایانە دەچێژن کە داعش بەسەر موسڵیدا هێنا..
لە نێو یەکێک لە چایخانەکانی شارەکەدا لەگەڵ ژمارەیەک لە دانیشتوانی شاری موسڵ کۆدەبینەوە ، ڤیدیۆکانی سەردەمی داعشیان نیشان دەدەین بۆ ئەوەی رێنماییمان بکەن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ڤیدیۆکان و ئەو تاوانانەی لە شارەکەدا داعش ئەنجامی داوە.
لە نێو موسڵدا هەموو کەسێک چیرۆکێکی تراژیدی لەگەڵ داعشدا هەیە، لەم پرۆگرامەدا چەندین چیرۆکی تراژیدی دەگێڕینەوە، لە نمونەی چیرۆکەکەی عەبدولرەحمان، کە وێنەکێشان یەکێکە لە خولیا گرنگەکانی ژیانی، دوای شکستی داعش لە شارەکەی ئێستا بە فڵچەکەی دەستی ، شەقامەکانی موسڵ بە تابلۆکانی دەڕازێنێتەوە، لە رێگەی کارەکانیەوە ئومێدی داهاتوویەکی گەشتر بۆ شارەکەی و وڵاتەکەی بەرجەستە دەکات..
بەڵام خولیاکەی عەبدولرەحمان لە سەردەمی داعشدا ، سزای توندی بەدواوە بووە، جگە لەوەی دوو جار لەسەر وێنەکێشان جەڵدی لێدراوە، هاوکات برایەکیشی لەسەر دەستی داعش، گوللەباران کراوە..
بهشی بكه لە