تلسقۆف و خۆرسیبات ، دوو گوند کە بونە قوربانی ستەمەکانی داعش

تلسقۆف و خۆرسیبات ، دوو گوند کە بونە قوربانی ستەمەکانی داعش
رێکخراوی داعش لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زۆر ناوچەی جوگرافی کۆنترۆڵکرد ، جگە لە شارە گەورەکان ، زۆر ناوچەو گوندیشی کردە شوێنی بارەگاو مۆڵگە، کە دواتر بەهۆی ئەوەی داعش ئەو شوێنانەی کردە مەیدانی هێرش و پەلامارەکانی، لە ئەنجامدا بوونە شوێنێکی خاپورو وێرانە.
 
لەم پرۆگرامەدا هەردوو گوندی تکسقۆف و خۆرسیبات بەسەر دەکەینەوە، لە تلسقۆف
 
دەگەین بە مام پوتروس کە هێندە نابێ گەڕاوەتەوە گوندەکەی.
 
ماڵەکەی پتروس خاپور نەبووە وەک ناوچەکانی دیکە بەڵام داعش خیزانە قەرەباڵغەکەی ئەو پیرە پیاوە مەسیحیەی بەشێوەیەک دەربەدەر کرد، کە ئێستا هەر یەکێکیان لە وڵاتێک پەناهەندەن ، پتروس بۆ سەبوری خۆی وێنەی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی بە هەرچوار لای دیواری ماڵەکەیدا هەلواسیوە، بەڵام داعش نەک تەنها ئامێزی خانەوادەکەی پتروسی لە یەکتر ترازان بەڵکو ئەو ئازارەی ئەم هێزە توندئاژۆیە ئاوێتەی ئەم گوندەی کرد بووە هۆی ئەوەی هاوژینەکەی پتروس بەرگەنەگرێت و لە ئاوارەییدا گیان لەدەست بدات، ئێستا دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە پەلامارەکانی داعش بۆ گوندی تلسقۆف ، پتروس  خانەوادەیەکی پەڕاگەندە و ماڵێکی چۆڵ و کۆمەڵێ یادەوەری رۆژانی زووی بۆ بەجێماوە،  کە تەنها فرمێسک دەتوانێ گوزارشت لە ئازارەکانی بکات
 
لە بەشی دووەمی پرۆگرامەکەدا دەچینە گوندی خۆرسیبات کە یەکێکە لە گوندە خاپوربوەکانی ناوچەی ناوەران لەگەڵ ئەوەی کە هەموو شتێک لەم گوندەدا خاپور بووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکەکەی لە نێو کەلاوەی ماڵەکانیاندا ژیانیان دەست پێکردۆتەوە