گوندی باتنایا، شوێنێک بۆ نمایشی دڕندەیی داعش

گوندی باتنایا، شوێنێک بۆ نمایشی دڕندەیی داعش
لە پێ دەشتێکی سەوزی بەریندا ، گوندێک دەردەکەوێ ، لە دوورەوە لەگەڵ پەڵە هەورەکانی ئاسماندا تابلۆیەکی هونەری جوانیان بەرجەستە کردووە.. بەڵام ئەم دیمەنە جوانانە دەشێوێ، هەر ئەوەندەی نزیک دەبیتەوە لە گوندەکە و بەنێو کوچە و شەقامەکانیدا دەگەڕێی ..

لێرە دیمەنە کارەساتئامێزەکان دەست پێدەکەن ، ماڵی چۆڵ ، خانووی روخاو ، گەڕەکی خاڵی ، پەرستگەی شوێنراو ، خوێندنگەی وێرانکراو ، بازاڕی تاڵانکراو ، شەقامی بۆمبڕێژکراو..

ئەوانە سیما و روخساری سەرەکی گوندی باتنایان لە دەشتی نەینەوا، یەکێک لەو گوندە مەسیحی نشینانەی ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعشدا بوو