شاری روومادی؛ وێرانەیەکی بێسنوور دوای داعش

شاری روومادی؛ وێرانەیەکی بێسنوور دوای داعش

شاری رەمادی کە ١٠٨ کیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختی حێراقەوە دوورە یەکێک بوو لەو شارە گرنگانەی ماوەیەکی درێژ لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوو.

شاری رەمادی بۆ زیاتر لە ساڵێک لە ماوەی شەوو رۆژێکدا دوو دەسەڵاتی دەگۆڕی بەجۆرێک کە بە رۆژ بەدەستی سوپای عێراق و بە شەویش بە دەستی چەکدارانی داعشەوە بوو، ئەمەش وای کردبوو کە کوچەو شەقامەکانی شارەکە بوو بوونە شوێنی جەنگێکی خوێناوی لە نێوان ئەو دوو هێزەدا، لە ئەنجامدا رۆژی ١٧ی ئایاری ٢٠١٥ شارەکە بە تەواوی کەوتە دەستی داعش و لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٦دا شارەکە لە دەستی داعش رزگار کرام دوای ئەوەی ٨٥ لە سەدی شارەکە وێران بوو.

لەم پرۆگرامەی داعش لێرە بوو، بە نێو وێرانەو داروپەردوی  شاری رەمادیدا چیرۆکە تراژیدیەکانی سەردەمی حوکمی داعش دەگێڕینەوە.. لە رێگەی ئەو شایەتحاڵانەی حوکمی داعشیان بینیوە رەفتارو مامەڵە نامرۆییەکانی ئەو هێزە توندئاژۆیە دەخەینەڕوو.

داعش لێرە بوو، پرۆگرامێکی تایبەتی تۆڕی میدیایی رووداوە، لە لایەن رۆژنامەنووس فرمان عەبدولرەحمان ئامادەو پێشکەش دەکرێ