چیرۆکە تراژیدیەکانی حوکمڕانی داعش لە بەری چەپی موسڵ - بەشی دووەم

چیرۆکە تراژیدیەکانی حوکمڕانی داعش لە بەری چەپی موسڵ - بەشی دووەم
وێرانکاری و چیرۆکە تراژیدیەکان لە موسڵ بێ سنورن و کۆتاییان نایە ، ئەگەرچی دەسەڵاتی خەلافەتە خوێناویەکەی داعش لە بەری چەپی موسڵ کۆتایی هات
لەم پرۆگرامەدا لە بەری چەپی موسڵەوە درێژە بە گێڕانەوەی چیرۆکە تراژیدیەکانی خەڵک دەدەین.. باسی ئەو وەرزشوانە دەکەین کە داعش نەیدەهێشت راهێنان بکات و بەوهۆیەوە هەم کێشی زیادی کرد هەم لە وەرزشکەشیدا زۆر هاتە دواوە، هاوکات باسی گۆڕەپانە وەرزشیەکان دەکەین کە چۆن داعش کردبونیە شوێنێک بۆ ئەنجامدانی تاوانەکانی رەجم کردنی خەڵکی موسڵ.
دەچینە زانکۆی موسڵ و وێرانکاری و دیمەنە هەژێنەرەکان نیشان دەدەین، کارگەکانی داعش نیشان دەدەین کە تیایدا هەموو جۆرە تەقەمەنیەکیان تێدا دروست دەکرد.
هەروەها هەر لەم پرۆگرانەدا چیرۆکی ئەو دوو خانمەی شاری موسڵ دەگێڕینەوە کە بە کارەکەیان تەحەدای داعشیان کردووەو سەرکێشیەکی گەورەیان کردووە، بۆ ئەوەی ئەو دیمەنانە بسڕنەوە کە داعش زیاتر لە دوو ساڵ هەوڵیدا لە نێو شاری موسڵدا بیچەسپێنێ.