ئەو رۆژەی داعش لە بەغدا نزیكبووەوە

ئەو رۆژەی داعش لە بەغدا نزیكبووەوە
لە سەردەمێکدا شاری بەغدا نمونەی شارە گەشاوەو پێشکەوتوەکانی دونیا بووە بەشێوەیەک خەیامی شاعیر لە چوارینەیەکیدا وەک خەونێکی مەحاڵ باسی گەیشتن بە شاری بەغدا ئەکا کاتێ ئەڵێ:
لێم بۆتە مەتەڵ بەهەشتە جێگەی حورە
هەنگوین و کەرەو شیرو مەی و کافورە
با ئێمە لێرە بە مەی بەهەشتێ سازدەین
تا پیاوی هەژار دەگاتە بەغدا، دوورە
بەڵام بەغدا ئێستا وێرانترین و ترسناکترین شاری دونیایە کەس خۆزگە بە بینینی ناکا شارێکە تەنانەت لە کاتی سەردانکردنی ماڵی خواشدا دڵنیا نیت لە نوێژخوێنەکەی تەنیشتت خۆی ئەتەقێنێتەوە یان نا.
لە بەشی حەوتەمی بەرنامەی داعش لێرە بوو دەچینە شاری بەغداو لەوێ باسی تارماییەکانی داعش دەکەین لەو شارە بە هەردوو ڤێرژنە سونی و شیعیەکەیەوە کە چ دۆزەخێکیان بۆ بەغداییەکان خولقاندووە، هاوکات باس لە روداوەکانی هاوینی ٢٠١٤ دەکەین کە چۆن داعش لەسەر ئەرزی واقیع توانی نزیک بێتەوە لە شاری بەغدا بەشیوەیەک مەترسیەکی جدی لەسەر ئەو شارە دروست کرد.. هەر لەم پرۆگرامەدا بینەری ئەو دیمەنانە دەبی لە نێو شاری بەغدا کە لێکەوت و دەرەنجامی شەڕو ناکۆکی تائیفی نێوان شیعە و سوننەن