كاریگەرییە ترسناكەكانی داعش لەسەر حەمدانییە
حەمدانیە قەرەقوش بەغدیدا هەرسێکیان ناوی ئەم شارۆچکە مەسیحی نشینەن کە زیاتر لە دوو ساڵ لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوو، حەمدانیە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی شاری موسڵ بە دووری ٣٢ کم
بۆ بینینی کاریگەرییەکانی داعش لەو شارۆچکەیە و بەسەر کردنەوەی چیرۆکە تراژیدیەکان، دوای رزگارکردنی شارۆچکەکە لە دەستی داعش، دەچینە حەمدانیە.
پێش ئەوەی بگەینە نێو حەمدانیە لەسەر رێگا چەندین باخی زەیتونمان بەدی کرد کە بەهۆی فەرامۆش بوونیانەوە لە ماوەی دوو ساڵی ژێر دەسەڵاتی داعشدا، وشک بون و فەوتاون
ئەوەی لە نێو ئەم شارۆچکە مەسیحی نشینەدا توشی شۆکی کردین ئەوەبوو کە زۆرینەی ماڵەکان لە لایەن داعشەوە سوتێنراون ئەویش دوای ئەوەی کەلوپەلە گرانبەهاو بەکەڵکەکانی نێوی، وەکو غەنیمەت لەلایەن چەکدارانی ئەو گروپە توندئاژۆیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
لە نێو حەمدانیەدا حەوت کڵێسا هەیە، پێش ئەوەی داعش شارۆچکەکە بگرێت زەنگی کڵێساکان بە ئاسمانی شارەکەدا هەڵکشا بوون، بەڵام داعش سەرجەم هێماکانی خاچ و زەنگی کڵێساکانی تێکشکاند
لە نێو کڵێساکانی حەمدانیەدا کڵێسای پاکیزەی گەورە گەورەترین کڵیسایە نەک تەنها لە نێو حەمدانیەدا بەڵکو لەسەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا
بەڵام داعش هیچ رێزێکی بۆ پیرۆزیەکانی ئەم ئاینە ئاسمانیە دانەنا، خاچی سەر کڵێساکەی تێکشکاند و زەنگی کڵێساکەشی روخاند لە هەموو ئەمانە ترسناکتر هۆڵی گەورەی کڵێساکەی سوتاند بە مادەی سی فۆر، هەربۆیە شوێنەواری سوتانێکی زۆر بەهێز و گەورەی پێوە دیارە..

بهشی بكه لە