گۆڕە بە کۆمەڵەکانی داعش لە حەمام عەلیل
شارۆچکەی حەمام عەلیل لە باشوری موسڵ ، یەکێک بوو لەو ناوچانەی کە نزیکەی سێ ساڵ لە ژێر دەستی داعشدا بوو، لەم شارۆچکەیەدا داعش کۆمەڵێ تاوانی گەورەی ئەنجام دا، کە دوای ئازادکردنەوەی شارۆچکەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا لەلایەن سوپای عێراقەوە تاوانەکانی داعش دەرکەوتن.
داعش لە حەمام عەلیلدا تاکە کۆلێژی شارۆچکەکەی تەقاندەوەو سەدان رووبەری سەوزایی وشک کرد و بە دەیان داری کالیپتۆسی بڕیەوە کە تەمەنی هەندێکیان زیاتر بوو لە ٦٠ ساڵ
ئەوەی لەم شارۆچکەیەدا جێگەی شۆکێکی گەورە بوو، چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ هەبوون کە قوربانیەکانی لەسەر دەستی داعش کوژرابوون و زۆرینەیان لەو کەسانە بوون کە داعش بە نەیاری خۆی زانیون لەوانە ئەو پۆلیس و کارمەندانەی کە پێشتر سەر بە حکومەتی عێراق بوون و دواتر لەسەر دەستی داعش تۆبەیان کردبوو.
داعش لێرە بوو پرۆگرامێکی تایبەتی تۆڕی میدیایی رووداوە لە لایەن رۆژنامەنووس فرمان عەبدولرەحمان ئامادەو پێشکەش دەکرێ و هەموو شەممەیەک کاژێر ١٠:٣٠ خولەک پەخش دەبێت