فیچەر - دروستکردنی چیخ لە گوندی دووگۆمان

فیچەر - دروستکردنی چیخ لە گوندی دووگۆمان

دووگۆمان یەکێکە لە گوندە دیار و جوانەکانی قەزای پشدەر. لەم گوندە هەموو رۆژێک کۆمەڵێک ژن لە ناوچەیەک کۆدەبنەوە و چیخ دروستدەکەن.
چیخ، لە قامیش و سووف و بەن دروستدەکرێت، کە وەکو دیوارێک یاخود پەرژینێک بۆ رەشماڵەکان بەکاردەهێنرێت، ئەمەش زیاتر لەلایەن کۆچەرییەکانەوە دەکڕدرێنەوە.
ئامینە عەبدوڵڵا، ژنێکی گوندەکەیە و زیاتر لە 30 سالە ئەم کارە دەکات، ئەو چیخەکانی وەکو تابلۆی رەناوڕەنگ دەڕازێنێتەوە، کە هەندێک کەس بۆ دیوەخان و هۆتێل و کافتریاکانیان دەیکڕنەوە.