فیچەر - کۆمەڵەی کوردی کرگیزستان

فیچەر - کۆمەڵەی کوردی کرگیزستان
بەپێی داتا فەرمییەکان لە کۆماری کرگیزستان 13 هەزار و 500 کورد لەم کۆمارە دەژین. تەواوی کوردانی ئەم کۆمارە لە نێوان ساڵانی 1933 بۆ 1944 لەلایەن رژێمی کۆمۆنیستییەوە لە ناوچەکانی خۆیان دەربەدەر کراون.

بەهۆی پەیوەندی باشیان لەگەڵ دەستەڵاتدارانی کۆماری کرگیزستان، ئاڵای کوردستان تاکە ئاڵای وڵاتێکی بێ دەوڵەتە کە لە رێزی ئاڵای دەوڵەتە سەربەخۆکان لە پایتەختەکەی هەڵدەکرێت.

لە ساڵی 1993 لە کرگیزستان کۆمەڵەیەکی کوردی دامەزراوە، کە ماوەیەک خوڵی فێربوونی زمانی کوردی دەکردەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی کەمی کارمەندەکانی خولەکە ناکرێتەوە.