داهاتووی رۆژئاڤا له نێوان هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا و پاڵپشتی ئه‌مریكادا؟
توركیا بڕیاریداوه هێرشبكاته سه‌ر عه‌فرین و له شه‌ڕڤانانی كوردی ناسراوه به یه‌په‌گه پاك بكاته‌وه. یه‌په‌گه زۆرینه‌ی ئه‌و هێزه پێكده‌هێنێت كه ئه‌مریكا بڕیاریداوه سووپایه‌كی ٣٠ هه‌زار كه‌سی سنووری بۆ سوریا لێدروستبكات.
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و سوپایه له ناوده‌به‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان دروستی بكه‌ن.
ئایا داهاتووی كوردانی رۆژئاڤا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟
میوانانی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه:
١- زیا پیر، ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی دیموكراسی گه‌لان (هه‌ده‌په).
٢- موسته‌فا كریكچئۆغلۆ، ئێدیتۆری سیاسی ده‌یلی سه‌باح
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا جگه له‌وه‌ی میوانێك له ستۆدیۆ ئاماده ده‌بێت، بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك میوانێكی دیكه لە ئەمریکا ده‌بێت، یان ئەگەر ئەو ئەلقەیەی پەیوەستبوو بە كوردستان یان كێشەیەكی دیكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە، یه‌كێك له میوانه‌كان له كوردستان یان یه‌كێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه ده‌بێت، بۆچوونی جیاواز له به‌رنامه‌كه ده‌خرێته روو.
ئه‌و به‌رنامه‌یه ماوه‌كه‌ی ٢٤ خوله‌كه، هه‌موو چوارشەممەیەک، كاژێر 22:05 په‌خش ده‌كرێت.
به‌شی بكه لە