چۆن رووسیا رێگه‌ی به توركیادا هێرشبکاتە سه‌ر عه‌فرین؟
دوو رۆژ پێش ده‌ستپێكردنی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شاری زۆرینه كوردی عه‌فرین، باڵاترین به‌رپرسی سه‌ربازی توركیا و سه‌رۆكی هه‌واڵگری توركیا سه‌ردانی مۆسكۆی پایته‌خی رووسیایان كرد.
راپۆرته‌كان ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه رۆشتبوون ره‌زامه‌دنی رووسیا وه‌رگرن تا هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌ڕڤانانی كوردی ناسراوه به یه‌په‌گه له عه‌فرین. سه‌ردانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتووبوو.
رووسیا كه كۆنترۆڵی ئاسمانی عه‌فرینی له ژێرده‌ستدایه، رێگه‌ی به فڕۆكه‌كانی توركیادا بۆمبارانی شاره‌كه ده‌ستپێبكه‌ن. پاشان چاودێره‌كانیشی له‌و ناوچه‌یه‌دا كشانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بێ ترس هه‌ر كوێیه‌كی عه‌فرینی ویست بۆمبارانی بكات.
سوریا كه پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی توركیای كردبوو ئه‌گه‌ر ئاسمانه‌كه‌ی ببه‌زێنێت، ئێستا بێده‌نگی به‌رامبه‌ر نه‌ك ته‌نیا هێزی ئاسمانی به‌ڵكو هێزی زه‌مینی توركیاش هه‌ڵبژارده‌وه كه چوونه‌ته ناو خاكه‌كه‌یه‌وه.
رووسیا تاكه ده‌وڵه‌تی زلهێز بوو كه داوای به‌شداری كوردی له كۆنگره جیهانییه‌كان له‌سه‌ر داهاتووی سوریا ده‌كرد، چۆن ئاوا پشتی كرده كورد؟
میوانان:
ئۆزدن زه‌ینه‌پ ئۆكتاڤ، پرۆفیسۆری سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی مه‌ده‌نییه‌ت.
د. سێرگی ماركۆڤ، شرۆڤه‌كاری سیاسی و شاره‌زا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له مۆسكۆ.
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا جگه له‌وه‌ی میوانێك له ستۆدیۆ ئاماده ده‌بێت، بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك میوانێكی دیكه لە ئەمریکا ده‌بێت، یان ئەگەر ئەو ئەلقەیەی پەیوەستبوو بە كوردستان یان كێشەیەكی دیكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە، یه‌كێك له میوانه‌كان له كوردستان یان یه‌كێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه ده‌بێت، بۆچوونی جیاواز له به‌رنامه‌كه ده‌خرێته روو.
ئه‌و به‌رنامه‌یه ماوه‌كه‌ی ٢٤ خوله‌كه، هه‌موو چوارشەممەیەک، كاژێر 22:05 په‌خش ده‌كرێت.
به‌شی بكه لە