ئایا ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له عه‌فرین له شكستدایه؟
زیاتر له مانگ و نیوێك تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی “چڵه زه‌یتوون”ی توركیادا له عه‌فرین. دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، گوتی ئۆپه‌راسیۆنی “كورت” ده‌بێت و به‌خێرای سوپای توركیا به هاوكاری هێزه‌كانی سوپای سوریای ئازاد شاره‌كه له شه‌ڕڤانانی كورد ناسراو به یه‌په‌گه پاكده‌كه‌نه‌وه. توركیا چه‌ند پێشڕه‌وییه‌كی كردووه هه‌ندێك له به‌رزاییه‌كانی نزیك عه‌فرینیان گرتووه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كه‌ی، یاخود ئه‌گه‌ر، توركیا هه‌رگیز بتوانێت شاره زۆرینه كوردنشینه‌كه بگرێت. تا ئێستا لانیكه‌م ٤١ سه‌ربازی توركیا كوژراون و خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش له عه‌فرین و توركیا بۆته قوربانی. ئه‌مڕۆ پرسیاری ئه‌وه دروستبووه ئایا ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له عه‌فرین له شكستدایه؟
گفتوگۆی نامۆ، به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی تۆڕی میدیایی رووداوه، نامۆ عه‌بدوڵڵا لە ستۆدیۆی رووداو له ئیسته‌نبوڵه‌وه راسته‌وخۆ پێشكه‌شی ده‌كات، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا گرنگترین رووداوه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه له رێگه‌ی راپۆرتێكه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو. پاشان ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ پسپۆڕ و سیاسەتمەدار و لایەنی پەیوەندیدار، گفتوگۆی له سه‌ر ده‌كرێت.
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا جگه له‌وه‌ی میوانێك له ستۆدیۆ ئاماده ده‌بێت، بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك میوانێكی دیكه لە ئەمریکا ده‌بێت، یان ئەگەر ئەو ئەلقەیەی پەیوەستبوو بە كوردستان یان كێشەیەكی دیكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە، یه‌كێك له میوانه‌كان له كوردستان یان یه‌كێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه ده‌بێت، بۆچوونی جیاواز له به‌رنامه‌كه ده‌خرێته روو.
ئه‌و به‌رنامه‌یه ماوه‌كه‌ی ٢٤ خوله‌كه، هه‌موو چوارشەممەیەک، كاژێر 22:05 په‌خش ده‌كرێت.
به‌شی بكه لە