لەگەڵ رەنج - جیاوازیی نرخ و كوالێتی دەرمان لە بازاڕەكانی كوردستان
جیاوازیی نرخ و كوالێتی دەرمان لە بازاڕەكانی كوردستان
كورتەیەك لە بەرنامەكە
لە هەرێمی كوردستان بەپێی یاسا دەرمانخانەكان بۆیان نییە دەرمانی بێ ستیكەر و بەبێ رەچەتەی دكتۆر بفرۆشن و خاوەن دەرمانخانەیەكیش دەڵێت، "من پابەندی ئەو بڕیارەم و ئەوەش وای كردووە لە مایەپووچبوون نزیكببمەوە." هاوكات پسپۆڕێكی حوكمڕانیی تەندروستیش پێیوایە، "هەر دەرمانخانەیەك دەرمانی بێ رەچەتە و ستیكەر نەفرۆشێت، مایەپووچ دەبێت و دەبێ دایبخات".
هاوكات، نوێنەری كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی دەرمان لە هەرێمی كوردستانیش باس لە زیادبوونی دەرمانی ساختە دەكات كە لە سنوورەكانەوە هاوردە دەكرێن و دەڵێت؛ "دەرمانێكی شێرپەنجە بە هەزار و 600 دۆلار فرۆشراوەتە تووشبوویەكی شێرپەنجە و دواتر دەركەوتووە تەنیا ئاوی دڵۆپێندراو بووە".
لە دوو مانگدا 1500 پاكەت دەرمانی قاچاخ گیراوە
دكتۆر ئیدریس ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی پێیوایە، بەشێك لە هاووڵاتییان گوێ بە كوالێتیی ئەو دەرمانە نادەن كە دەیكڕن و زیاتر نرخەكەیان بەلاوە مەبەستە كە هەرزانبێت و دەشڵێت؛ "لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك دەرمان لە بازاڕدا هەن كە شایەنی ئەو نرخە نین لەسەریان دانراوە".
لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لە دوو مانگی سەرەتای 2024دادەستیان بەسەر زیاتر لە هەزار و 500 پاكەت دەرمانی قاچاخدا گرتووە و دكتۆر ئیدریس ئەحمەد لەوبارەیەوە دەڵێت: "كەسێكمان گرت دەرمانی بە دیلیڤەری بە زیاتر لە 200 كەس لە هەموو هەرێمی كوردستان فرۆشتبوو، بەڵام كاتێك پشكنینمان بۆ كرد، دەركەوت دەرمانەكەی تەنیا پاودەرێكە و كۆمەڵێك ڤیتامینی تێدایە".
سەرپێچییەك كەمی كردوە
ئەندامەكەی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی باس لەوەش دەكات لە 2018 دا زیاتر لە نیوەی دەرمانخانەكان پسپۆڕی تایبەتی دەرمانسازییان لەسەر نەبوو، "بەڵام لە پارەوە ئەو پێشێلكارییە بە رێژەیەكی بەرچاو نەماوە".دكتۆر ئیدریس ئەحمەد ئاماژەی بەوە كرد: "پێشتر سەرپێچی ئەوە هەبوو كە كەسانێك لە دەرمانخانەكان كاریان دەكرد و پسپۆڕییان لە دەرمان نەبوو، بەڵام لە دوو مانگی ئەم ساڵ لیژنەكانمان هیچ سەرپێچییەكی لەم شێوەیان تۆمار نەكردووە و دەكرێ بڵێم لە پارەوە ئەو كێشەیە بە رێژەیەكی یەكجار زۆر كەمی كردووە".
كاریگەری بەرنامەكانی لەگەڵ رەنج لەسەر دەرمان
دكتۆر مەحموود رێبین، پسپۆڕی حوكمڕانیی تەندروستی و سەرۆكی ئەنستیتیوتی پلاتفۆرمی خزمەتگوزاری تەندروستی دەڵێت: "سیستمی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك كەلێنی تێدا دروستبووە كە پڕكردنەوەیان رەنگە دەیان ساڵ بخایەنێت، بۆیە هەتاوەكو سیستمی تەندروستی راست نەكرێتەوە، كۆنتڕڵكردنی بازاڕێكی زەبەلاحی وەكو بازاڕی دەرمان كارێكی ئەستەمە".
ئەو پسپۆڕەی حوكمڕانیی تەندروستی ئاماژەیدا؛ "لێكۆڵینەوەیەكی مەیدانیمان كرد و دەركەوت لەدوای بەرنامەكەی پاری رووداو لەسەر كوالێتیی دەرمان، كە چەند (بەرنامەیەكی لەگەڵ رەنج بوو لەسەر ئەو پرسە) ئێستا كۆمەڵێك هەنگاوی بنچینەیی نراون و كۆمەڵێك رێنمایی ورد كە زیاتر لە 150 لاپەڕەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەرمان لە هەرێمی كوردستان دەرچووە كە هەوڵ و بەدواداچوونی زۆر وردی پێوە دیارە".
دۆخی نەخۆشخانە گشتییەكان لە هەرێمی كوردستان "باش نییە"
دكتۆر مەحموود رێبین دۆخی نەخۆشخانە گشتییەكان لە هەرێمی كوردستان بە "خراپ" پێناسە دەكات و هۆكارەكەشی بۆ قەیرانی دارایی دەگێڕێتەوە و پێیوایە هەر ئەوەش وایكردووە خەڵك روو لە نەخۆشخانە تایبەتەكان بكەن.
بە گوتەی دكتۆر مەحموود رێبین؛ "نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان كەموكوڕیی زۆریان هەیە، بەتایبەتی نەخۆشخانە گشتییەكان كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە هێندەی دیكە كەلێنەكانیان گەورەتر بووەتەوە." ئەو پزیشكە دەشڵێت؛ "ئێستا بە جۆرێكی لێهاتووە، كاتێك لە ماڵەوە نەخۆشێكمان دەبێت، نەخۆشخانە گشتییەكان لە بیركردنەوەماندا نەماون و یەكسەر بیر لە نەخۆشخانە تایبەتەكان دەكەینەوە".
بەشێكی دەرمانەكان "كوالێتییان بەگوێرەی نرخەكەیان نییە"
دكتۆر هەڵدێر محەممەد، پزیشكی دەرمانساز، بەرپرسیارێتیی هاوردەكردنی دەرمان لە هەرێمی كوردستان دەخاتە ئەستۆی كۆمپانیای هاوردەكردن و بەشی نرخاندنی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی دەرمان و پێیوایە؛ "قازانجی هەرە گەورەی دەرمان لە كوردستان بۆ كۆمپانیای هاوردەكار و رێككەوتنی ژێربەژێری ئەو كۆمپانیایانەیە لەگەڵ پزیشكەكانە".دكتۆر هەڵدێر محەممەد دەڵێت؛ "بەشێكی ئەو دەرمانانەی لە هەرێمی كوردستان دەفرۆشرێن، كوالێتییەكەیان بەگوێرەی ئەو نرخە نییە كە لەسەری دانراوە و بەو هۆیەش، خەڵكێكی زۆر لەلایەن كۆمپانیاكانی دەرمان و دەرمانخانەكانەوە دەقۆزرێنەوە."
ئەو پزیشكە دەرمانسازە دووپاتیدەكاتەوە؛ "ئێستا بەشێك لە خەڵك لە دەرمان و پزیشك و كەرتی تەندروستی بێهیوا بوون، بۆیە كاتێك لە سۆشیاڵ میدیا رێكلامی دەرمانێك دەبینن، یەكسەر داوای دەكەن، یان روو دەكەنە نووشتە و دوعا لەبەر ئەوەی دەڵێن چەندین دكتۆرمان گۆڕیوە و دەیان جۆری دەرمانمان بەكارهێناوە و نەخۆشییەكەمان چارەسەر نەبووە".
ئەگەر دەرمانخانە پابەندی رێنماییەكان بێت "مایەپووچ دەبێت"
بەپێی یاسا، فرۆشتنی دەرمان بەبێ ستیكەر و رەچەتەی پزیشكی قەدەخەیە و دكتۆر هەڵدێر محەممەد كە خاوەنی دەرمانخانەیە، باس لەوە دەكات كە ئەگەر كەسێك ئەو رێنماییە جێبەجێ بكات مایەپووچ دەبێت و دەبێ دەرمانخانەكەی دابخات وەكو دكتۆر هەڵدێر محەممەد ئاماژەی پێدەدات؛ "بەپێی یاسا دەرمان دەبێ بە دوو شێوە بدرێتە خەڵك، یەكەمیان ئەو دەرمانانەن دەبێت بە رەچەتەی دكتۆر بدرێنە خەڵك و نابێت لەنێو دەرمانخانەكان لەبەردەست بن، دەرمانەكانی دیكە ئەو دەرمانە سەرەتاییانەن كە خاوەنی دەرمانخانە بۆی هەیە بەبێ رەچەتە بە خەڵكی بفرۆشێت، بەڵام دەبێت هەموویان ستیكەری كوالێتی كۆنتڕۆڵیان لەسەربێت".
دكتۆر هەڵدێر محەممەد دەڵێت: "من كۆمەڵێك لە دەرمانەكانی وەكو شەكرە، پاڵەپەستۆ و ئانتیبایۆتیكەكان و چەندین دەرمانی دیكە بەبێ رەچەتە نادەم بە خەڵك و ئەوەش وای كردووە خەریكە تووشی مایەپووچبوون دەبم".
هاوكات، دكتۆر مەحموود رێبین پێیوایە، "ئێستا لە كوردستان ئەگەر دەرمانخانەیەك دەرمانی بێ ستیكەری نەبێت و بەبێ رەچەتە دەرمان نەداتە نەخۆش، تووشی مایەپووچبوون دەبێت و دەبێ پاش ماوەیەك دەرمانخانەكەی دابخات".
بەر لەوەی بگاتە كاتی ئێكسپایەربوونی، ئێكسپایەر دەبێت
بە گوتەی دكتۆر هەڵدێر محەممەد؛ "دەرمان لە كوردستان بەر لەوەی بگاتە كاتی ئێكسپایەربوونی، ئێكسپایەر دەبێت، لەبەر ئەوەی شێوازی گواستنەوە و هەڵگرتنیان لە كۆگا و دەرمانخانەكان باش نییە، بۆ نموونە لە هاویندا پلەی گەرما دەگاتە نزیكەی 50 پلەی سەتی و بەهۆی ئەوەی كارەبای بەردەوامیش نییە، پێكهاتەی دەرمانەكە لەنێو كۆگا و دەرمانخانەكاندا تێكدەچێت".
لەبارەی ئەو دەرمانانەش كە ستیكەریان پێوەیە، ئەو دكتۆری دەرمانسازە دەڵێت؛ "تاوەكو ئەو رۆژەی گەیشتوونەتە دەست كوالێتی كۆنترۆڵ گەرەنتییان دەكرێت و دوای ئەوەی لە كوالێتی كۆنترۆڵ دەرچوون و گەیشتنە كۆگای كۆمپانیا و دەرمانخانەكان، گەرەنتی سەلامەتییان ناكرێت".
دەرمانی گەڕی "لە بازاڕەكانی كوردستان نییە"
دكتۆر هەڵدێر محەممەد باس لە كۆمەڵێك دەرمان دەكات كە بەهۆی ئەوەی دەگمەنن و باش نافرۆشرێن، كۆمپانیاكان هاوردەی ناكەن، نموونەی ئەوە دەهێنێتەوە كە ئێستا "دەرمانی گەڕی لە هەرێمی كوردستان نییە".
ئەو دەرمانسازە كە خاوەنی دەرمانخانەیە لە هەولێر، دەڵێت؛ دەرمانی ئایڤەر مەكتین كە بۆ نەخۆشی گەڕی بەكاردێت، حەبەكەی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەستناكەوێت و تەنیا كرێمەكەی هەیە كە ئەویش بۆ ئەو كەسانە دەبێت كە تازە خەریكە نەخۆشییەكە لە لەشی نەخۆشەكەدا سەرهەڵدەدات، بەڵام ئەگەر ئەو نەخۆشییە تەشەنەیكرد و چووە قۆناخێكی قورستر، بۆ چارەسەركردنی، حەبی ئایڤەر مەكتینیان پێویستە و ئەو حەبەش لە بازاڕدا نییە".
ئاوی دڵۆپێندراو بەناوی "دەرمانی شێرپەنجە فرۆشراوە"
محەممەد كاوانی، نوێنەری كۆمپانیایەكی دەرمان لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە زۆربەی ئەو دەرمانە قاچاخانە دا كە دێنە هەرێمی كوردستان و گوتی بەشی هەرە زۆریان دەرمانی ساختەكراون كە لە سنوورەكانەوە بە قاجاخ دەهێنرێن. محەممەد كاوانی دەڵێت؛ "دەرمان هەیە بەهۆی گرانی نرخەكەی هاوردەی هەرێمی كوردستان ناكرێت، بەڵام ساختەكراوەكەی بە نەخۆش فرۆشراوە".
نوێنەری كۆمپانیایەكی دەرمان نموونەیەك لە هەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو كە دەرمانی ساختەی شێرپەنجە دراوە بە نەخۆشێك و دەڵێت؛ "جۆرێك دەرمانی شێرپەنجە كە لە بازاڕ نەبووە، نەخۆشێك بە ناچاریی قاچاخەكەی بە هەزار و 600 دۆلار كڕیوە، بەڵام دواتر دەركەوتووە دەرمانەكە تەنیا ئاوی مقەتەر بووە."
محەممەد كاوانی روونیدەكاتەوە؛ "ئەو دەرمانە بە ناوی دروستكراوی ئەمریكی دراوە بە نەخۆشەكە كە تەنیا 100 ملیم ئاو بووە" و دەشڵێت؛ "لە هەرێمی كوردستان هەر دەرمانێكت بوێ بە كۆپیكراوی بۆت دەهێنرێت كە زۆربەیان لە سنوورەكان كۆپی دەكرێن و بە قاچاخ دەهێنرێن".
سنگی ئافرەتان بەرز ناكاتەوە
دكتۆر بەیار ئارام، پزیشكی پسپۆڕی دەرمانساز دەڵێت؛ "ئەو دەرمانانەی لە سۆشیاڵ میدیا رێكلامیان بۆ دەكرێت، بە نرخێكی گران دەفرۆشرێن، لەكاتێكدا هەمان دەرمان بە كۆمپانیای باشتر و بە كوالێتیی زۆر بەرزتر لە بازاڕەكانی كوردستان هەن كە بە كوالێتی كۆنترۆڵدا تێپەڕیون و نرخەكانیان هەرزانتریشە.ئەو پزیشكە كۆمەڵێك دەرمانی لەگەڵ خۆی هێنابوویە نێو بەرنامەكە كە گوایە بۆ بەرزكردنەوەی سنگی ئافرەتانە، هەر لە بەرنامەكەدا سەرجەم دەرمانەكانی لەسەر مێزەكە فڕێدا و گوتی؛ "ئەو رێكلامانەی بۆیان دەكرێت هیچ بنەمایەكیان نییە".
دكتۆر بەیار ئارام باسی لە دەرمانێكی دیكە كرد كە بە ناوی 'جین سینگ' لە بازاڕەكان دەفرۆشرێت و دەڵێ بەكارهێنانی لە هەرێمی كوردستان بەربڵاوە و بانگەشەی ئەوەی بۆ دەكرێت كە بۆ بەهێزكردنی توانای سێكسی بەكاردێت؛ "تەنیا شەكرە و پاڵەپەستۆی خوێن بەرزدەكاتەوە و هیچ توانایەكی دەرمانیی نییە".
نۆرینگەكان دەتوانن "18 جۆری دەرمان بدەنە نەخۆش"
عیسا خانۆ، جێگری نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند؛ "نزیكەی 600 بنكە و مەڵبەندی تەندروستی لە دەرەوەی شارەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، ئەو دەرمانانەی لەو بنكانە دەدرێن بە نەخۆش، هەمان ئەو دەرمانانەش لە نۆرینگەكان دەدرێن و هەمان ئەو خاوەن نۆرینگانەش وەكو بەڕێوەبەر و دكتۆر لە بنكەكان". بۆیە دەپرسێت؛ "بۆچی دەبێت لە بنكەكانی تەندروستی ئاسایی بێت دەرمانەكە بدەن بە نەخۆش، بەڵام لە نۆرینگەكانیان هەمان دەرمانیان لێ قەدەخە بكرێت؟". عیسا خانۆ گوتی؛ "بۆ رێكخستنەوەی نۆرینگەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا 18 جۆری دەرمان كە لە بنكەكانی تەندروستی دەدرێن بە نەخۆش، لە نۆرینگەكانیش دەتوانن ئەو دەرمانانە بەكاربهێنن".
ئەم بەرنامەیە شەوی یەكشەممە 10-03-2024 پیشكەش كراو میوانە سەرەكیەكانیش پێكهاتبوون لە
- عیسا خانۆ، جێگری نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی
- دكتۆر بەیار ئارام، پزیشكی پسپۆڕی دەرمانساز
- دكتۆر ئیدریس ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی
- دكتۆر مەحموود رێبین، پسپۆڕی حوكمڕانی تەندروستی و سەرۆكی ئەنستیتیوتی پلاتفۆرمی خزمەتگوزاریی تەندروستی
- دكتۆر هەڵدێر محەممەد، پزیشكی دەرمانساز
- محەممەد كاوانی، نوێنەری كۆمپانیایەكی دەرمان

بهشی بكه لە