لەگەڵ رەنج - پۆستەكانی كەركووك چۆن دابەش دەكرێن؟
دۆخی كورد لە كەركووك و پەیوەندی نێوان پێكهاتەكان
پۆستەكانی كەركووك چۆن دابەش دەكرێن؟
كورتەیەك لە بەرنامەكە
زیاتر لە دوو مانگە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك پەسندكراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا كورد لەنێوخۆیدا رێكنەكەوتووە بۆ دانانی پارێزگارێك بۆ شارەكە. جێگری سكرتێری حیزبی شیوعیی كوردستان دەڵێت: "یەكێتی وەكو براوەی یەكەم هەڵسوكەوت ناكات، لەبەر ئەوەی تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكانی كەركووك رێكبخات". هاوكات، لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی كەركووك - سەڵاحەدینی یەكێتی تێڕوانینی حیزبەكەی بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی كەركووك دەخاتەڕوو و دەڵیت: "پارێزگار بۆ كورد و یەكێتی بێت، جێگرەكانی بۆ عەرەب و توركمان، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ عەرەب بێت و قایمقامی نێوشار بۆ پارتی بێت".
ناكۆكییە سیاسییەكان و رەنگدانەوەی لەسەر كەركووك
شێخ سدیق، جێگری سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان پێیوایە ناكۆكییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان رەنگدانەوەی لەسەر كەركووكیش هەبووە و پرسی كورد لە كەركووك پرسێكی سیاسی ناودەبات و دەشڵێت؛ چارەسەركردنی لای سەركردایەتی سیاسیی كوردە.
جێگری سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان دەڵێت: "كورد لە كەركووك پەرتەوازەیە و واقیعی هەرێمی كوردستان لەنێو كەركووكیشدا رەنگیداوەتەوە، لە سەرەتای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا یەكێتی و پارتی نەیانتوانی بەیەكەوە لیستێك دروستبكەن و ئەوەش وای كرد بەشێكی كورد بەشداریی دەنگدان نەكەن".
بەرپرسەكەی حیزبی شیوعی پرسی كەركووك بە پرسێكی سیاسی دەزانێت و وەكو ئاماژەی پێدەدات، "دەبێت سەركردایەتی سیاسیی كورد چارەسەر بۆ پرسی كەركووك بدۆزێتەوە و یەكێتی و پارتی رێكبكەون لەسەر دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە."
یەكێتی وەكو براوە هەڵسوكەوت ناكات
یەكێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك 5 كورسیی بردووەتەوە و لیستی براوەی هەڵبژاردنی پارێزگاكەیە، بەڵام جێگری سكرتێری حیزبی شیوعی بەوە تۆمەتباری دەكات كە وەكو حیزبی براوە هەڵسوكەوت ناكات. بە گوتەی شێخ سدیق، كەركووك پارێزگایەكی فرە پێكهاتەیە، بەڵام بەپێی یاسا لیستی براوە دەبێت پارێزگار دیاریبكات، بۆ ئەمەش پێویستە یەكێتی پارێزگار دیاریبكات، بەڵام "یەكێتی لە كەركووك وەكو براوە هەڵسوكەوت ناكات، لەبەر ئەوەی تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكانی ئەو شارە بكات".
جێگری سكرتێری حیزبی شیوعیی كوردستان باس لە كۆبوونەوەكانی نێوان یەكێتی و پارتی دەكات و پێیوایە؛ "متمانە لە نێوان یەكێتی و پارتیدا نەماوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر پرۆسەی كۆمەڵایەتی، سیاسی و ئەمنی كەركووك دروستكردووە" و هۆشداریدەدات؛ "ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوامبێت، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا یەكێتی و پارتی ئەو دەنگانەی ئێستا هێناویانە، لەدەستیدەدەن".
ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك "خرایە باوەشی سوودانی"
جێگری سكرتێری حیزبی شیوعیی كوردستان كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای كەركووك لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ستەمێك بەرامبەر كورد ناودەبات و دەڵیت؛ "نەدەبوایە ئەو ئەنجوومەنەیان خستبایە باوەشی سوودانییەوە".دوای دوو مانگ لە پەسندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كەركووك، تاوەكو ئێستا ئەنجوومەنی نوێی پارێزگاكە كۆبوونەوەی نەكردووە، شێخ سدیق ئەمە بە پرسێكی سیاسی دەزانێت كە لە بەغداوە، "لایەنی عەرەبی ئاستەنگیی بۆ دروستدەكەن." ئاماژە بەوەش دەدات،"ئەنجوومەنی پارێزگایان بردە بەغدا و خستیانە باوەشی سەرۆكوەزیران، ئەوە ستەمێك بوو لە كوردیان كرد، چوونكە ئەمە كێشەی كەركووكە و هەرێمی كوردستان خاوەنی پرسە كوردستانییەكەیەتی".
لەهەڵبژاردنی 2032 "عەرەب دەنگی زۆرینە دەهێنێت"
لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی كەركووك - سەڵاحەدینی یەكێتی دەڵیت، سەركردایەتیی حیزبەكەی لەوە ئاگادار كردووەتەوە كە "لە هەڵبژاردنی 2032ـی كەركووك بەهۆی زیادبوونی رێژەی دانیشتووانیان، عەرەب دەنگی یەكەم دەهێنێت". عەلی قەڵایی، لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی كەركووك - سەڵاحەدینی یەكێتی دەڵێت؛ "بە سەركردایەتی یەكێتیم گوتووە لە ساڵی 2032 عەرەب لە هەڵبژاردنەكاندا دەبێتە نەتەوەی یەكەم، لەبەرئەوەی وەچەخستنەوەی عەرەب لە كەركووك 6٪ و كورد و توركمان 2.5٪ـە، خێزانی عەرەب بە دەگمەن هەڵدەكەوێت فۆرمی خۆراكیان 10 كەس بێت، زۆربەی خێزانەكان 15 بۆ 18 كەسن".
عەلی قەڵایی دووپاتیدەكاتەوە؛ "ئەگەر لە هەڵبژاردنی ئەمجارە پۆستی پارێزگامان بردووەتەوە، گەرەنتییەك نییە لە 2028 جارێكی دیكە ئەو پۆستە ببەینەوە، سەرباری هەموو ئەو نیگەرانییانە، تاوەكو هەرێمی كوردستان لاوازتربێت، ئێمە لە كەركووك باجی زیاتر دەدەین".
یەكێتی پۆستی قایمقامیەتی كەركووكی بۆ پارتی داناوە
لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی كەركووك - سەڵاحەدینی یەكێتی روانگەی حیزبەكەی بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركووك دەخاتەڕوو و دەڵیت: "پارێزگار بۆ كورد و یەكێتی بێت، جێگرەكانی بۆ عەرەب و توركمان بن، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ عەرەب بێت، قایمقامی نێوشار بۆ پارتی بێت، سێ قایمقامیەتەكەی دیكەش یەكیان بۆ كورد و دووەكەی دیكە بۆ عەرەب و توركمان بن". ئەو لێپرسراوەی یەكێتی لەبارەی خواستی پارتی لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركووك گوتی؛ "پارتی دەیەوێت پارێزگاری كەركووك بۆ كورد بێت و ئەو كەسەش یەكێتی نەبێت و بێلایەن بێت".
لەبارەی روانینی نەتەوەی توركمان لە كەركووكیش عەلی قەڵاتی روونیكردەوە؛ "نەتەوەی توركمان دوو روانینیان هەیە كە یەكێكیان سەر بە توركیایە و حەسەن توران نوێنەرایەتی دەكات و داوا دەكات، هەموو پۆستە سیادییەكان بە شێوەی خولاو بەسەر هەرسێك لایەنەكاندا بۆ هەر كامەی 32٪ دابەشبكرێت". دەشڵێت، "حەسەن توران بە ئەمری توركیا ئامادە نییە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ یەكێتی كۆببێتەوە".
"توركمان یەك مەتر زەوی كوردی داگیر نەكردووە"
لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی كەركووك - سەڵاحەدینی یەكێتی دووپاتیدەكاتەوە؛ "لایەنێكی دیكەی توركمان كە ئەرشەد ساڵحی نوێنەرایەتی دەكات، داوا دەكات هەر پێكهاتەیەكی نەتەوەیی كەركووك بۆ ماوەی 16 مانگ دەسەڵاتی یەكەمی ئەم شارە بگرێتەدەست" و پێیوایە؛ "توركمانی كەركووك هیچ رێككەوتنێك ناكەن تاوەكو هەڵبژاردنی توركیا تەواو نەبێت".
لە هەمان كاتدا عەلی قەڵایی باسی لەوەشكرد؛ "پێویستە لە كەركووك كورد لەگەڵ توركمان رێككەوتنی ستراتیجی ئەنجامبدات" و دەشڵێت؛ "بە دوو هۆكار توركمان مەترسی نییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی كورد لەم شارە، یەكەمیان لەبەر رێژەی دانیشتووانیان و دووەمیش، توركمان قەت یەك مەتر زەوی كوردی داگیر نەكردووە".
بیرۆكەی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگار
لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی كەركووك - سەڵاحەدینی یەكێتی بەدووری نابینێت پێملی خواستی لایەنی عەرەبی كەركووك بێت بۆ دانانی پارێزگار و دەڵێت؛ "ئەگەر توركمان لەگەڵ كورد رێكنەكەون، پلان بی دێتە پێشەوە و رەنگە تێیدا سەرجەمی خواستەكانی كورد نەیەتەدی، تاوەكو ئێستا پلانی دوو ساڵ بە دووساڵ پۆستی پارێزگار لە نێوان كورد و عەرەب لە ئەجێندای یەكێتیدا نییە، بەڵام ئەوەش بژاردەیەكە". بە گوتەی عەلی قەڵایی؛ "یەكێتی دەبێ لەگەڵ پارتی لە كەركووك هاوستراتیژ بێت و یەك بەرنامەی سیاسییان هەبێت، واتا ناوچەی جێ ناكۆكەكان هێڵی سوور بێت بۆیان و بە هیچ شێوەیەك سازشی لەسەر نەكەن".
پارتی "یەكێتی بە بچووكتر لە قەبارەی راستەقینەی سەیر دەكات"
لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی كەركووك - سەڵاحەدینی یەكێتی ئاماژە بە خواستی یەكێتی و پارتی بۆ نووسینەوەی رێككەوتنێكی ستراتیجی نوێ دەكات و پێیوایە "پارتی، یەكێتی بە بچووكتر لە قەبارەی راستەقینەی سەیردەكات".
عەلی قەڵایی دەڵیت؛ "یەكێتی دەیەوێت رێككەوتنێكی نوێی ستراتیجی لەگەڵ پارتی دروستبكرێتەوە و ئەو رێككەوتنە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و هەموو عێراقبێت، پارتیش هەمان داواكاری هەیە، بەڵام پارتی، یەكێتی بە بچووكتر لە قەبارەی راستەقینەی خۆی سەیردەكات. لەكاتێكلدا ئێستا یەكێتی خاوەن یەك ناوەندی بڕیارە و وەكو جاران نییە".
سێ منداڵی عەرەب چاوی منداڵێكی كورد كوێر دەكەن
كادیرێكی پێشكەوتووی پارتی پێیوایە ئێستا لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە عێراقدا بەوە ناسراون، "ئەوەندەی خەریكی پەلاماردانی یەكترن، هێندە خەریكی پرسە رەواكەی خۆیان نین".
تەها تەیفوور، كادری پێشكەوتووی پارتی بە پێویستی زانی پارتی و یەكێتی بیر لە خەڵكی كەركووك بكەنەوە، و گوتی؛ "خەڵكی كەركووك لە خەڵكی هەولێر و سلێمانی و دهۆك جیاوازترن، كورد لە كەركووك لەوەتەی هەیە قوربانی دەدات و بووە بە قەڵغان بۆ ئەم شارانە، بۆیە پێویستە ئەم دوو حیزبە لەپێناو كەركووكدا قوربانی بدەن و رێكبكەون تاوەكو چیدیكە سوكایەتی بە كوردی ئەم شارە نەكرێت".
تەها تەیفور دەڵیت؛ "ئێستا كورد لەنێو نەتەوەكانی عێراقدا بەوە ناسراوە، ئەوەندەی خەریكی پەلاماردانی یەكترن، هێندە خەریكی پرسە رەواكەی خۆیان نین، پێویستە پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكی ستراتیجی لە كەركووك بكەن كە بەدەربێت لە پرسەكانی دیكەیان لە هەرێمی كوردستان".
وەكو ئەو كادرەی پارتی ئاماژەی پێدەدات؛ "هەفتەی رابردوو لە گوندی كڵێسە سێ منداڵی عەرەب لە رێگەی قوتابخانە پەلاماری منداڵە كوردێكیانداوە و چاوێكیان كوێركردووە، واتا كورد تا ئەو رادەیە بێ دەسەڵات بووە كە ناتوانێت داكۆكی لە منداڵەكانیشی بكات".
پۆستی پارێزگار "مافی یەكێتییە"
تەها تەیفوور پۆستی پارێزگار لە كەركووك بە مافی كورد و لەناویشیاندا بە مافی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی دەزانێت لەبەر ئەوەی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگایە. ئەو كادرە پێشكەوتووەی پارتی دەڵێت؛ "ئێستا بەلای خەڵكی كەركووكەوە گرنگە پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە دابنرێت و گوێ بەوە نادەن یەكێتییە یان پارتی، بەڵام لەڕووی دیموكراسییەوە دانانی ئەو پارێزگارە مافی یەكێتییە لەبەر ئەوەی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە".
"سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە"
تەها تەیفوور دەڵێت بڕیارە سەرۆك بارزانی بەم نزیكانە لەگەڵ سەركردایەتی یەكێتی كۆبێتەوە و لەدوای ئەو كۆبوونەوەیە لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییە سیاسییەكان هەڵبدرێتەوە. بە گوتەی تەها تەیفوور "لەم رۆژانەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەركردایەتیی یەكێتی كۆدەبێتەوە، بۆ ئەم كۆبوونەوەیەش چاوەڕوانی هاتنەوەی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن".
دەبێ هەمووان "گوشار بخەنە سەر یەكێتی و پارتی"
مەلا حەسەن، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 16ـی حەمرینی یەكێتی دەڵێت؛ "پێویستە هەموو تاكێكی كورد گوشار لەسەر یەكێتی و پارتی دروستبكەن بۆ ئەوەی لە كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكان هاوهەڵوێستبن". هاوكات، مەلا حەسەن بەدووری نازانێت پارتی و یەكێتی "لەگەڵ لایەنی عەرەب و توركمان رێكبكەون بۆ دانانی پارێزگارێك، بەڵام لەگەڵ یەكتر رێكنەكەون" و دەشڵێت؛ "تاوەكو ئێستا بۆ دانانی پارێزگارێك بۆ كەركووك یەكێتی و پارتی رێكنەكەوتوون، لەكاتێكدا نەیارانی كورد لە كەركووك بە وردی كار لەسەر دەرروون و ورە و بوونی نەتەوەییمان دەكەن".
لە خورماتوو زەوی كورد "خراوەتە سەر وەقفی شیعە و سوننە"
مەلا حەسەن، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 16ـی حەمرینی یەكێتی ئاماژەیدا؛ "پلانی چركە بە چركە لەلایەن نەیارانی كوردەوە هەیە بۆ نەهێشتنی كورد لە ناوچە دابڕێنراوەكان" و گوتی؛ "لە رۆژهەڵاتی خورماتووەوە 844 دۆنم زەوی بە بیانووی ئەوەی مەزارگەی یەك لە پیاوچاكەكانی شیعەی لێیە، خراوەتە سەر وەقفی شیعی". زیاتر روونیدەكاتەوە؛ "لە رۆژئاوای خورماتوو 47 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی كراوە بە موڵكی وەقفی سوننە بە بیانووی ئەوەی مەزاری پیاوچاكێكی سونەی لێیە بەناوی شێخ موعتەسەم، بۆیە پێیوایە ئەگەر كورد یەكگرتووانە پلانێكی نەبێت بۆ رێگریكردن لەم داگیركارییە، ماوەیەكی دیكە حیزبەكانیش ناتوانن بارەگاكانیان بگەڕێننەوە ئەو ناوچانە".
عەشایەری كەركووك "داوای چارەسەری كێشەكانیان لە یەكیتی و پارتی دەكەن"
شێخ فەرهاد خۆشناو، كەسایەتی شاری كەركووك دەڵیت؛ لەدوای ساڵی 2017ـەوە كورد لە كەركووك چاوەڕێی ئەو هەڵبژاردنەی دەكرد، بۆیە بە حەماسەوە چوون بەشدارییان تێداكرد، ئێستاش چاوەڕێی ئەوەن پارێزگارێكی كورد بۆ ئەم شارە دابنرێت و دۆخەكە بگەڕێتەوە پێش ساڵی 2017".
شێخ فەرهاد خۆشناو باس لەوە دەكات، كە بەشێك لە كۆمەڵگای كەركووك پابەندی نەریتە هۆزایەتییەكانن و ئەوان وەكو عەشایەری ئەو شارە "بەردەوام سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكەن بۆ ئەوەی داواكاری و كێشەی خەڵكی كەركووكیان پێ بگەیەنن".
لە 28 گەڕەكی كەركووك "23 گەڕەكی كوردن"
سەید حەسەن، كەسایەتی شاری كەركووك گوتی؛ "لە كۆی 28 گەڕەكی كەركووك، 23 گەڕەكیان بە تەواوەتی كوردن، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا كورد هەمووی نەچوون بۆ دەنگدان، لەبەر ئەوەی دڵیان لە حیزبەكانی شكاوە، یەكێتی و پارتی دەبێ ئەو ناكۆكیانەی لەنێو هەرێمی كوردستاندا هەیانە، لە كەركووك وەلای بنێن". سەید حەسەن داوا لە پارتی و یەكێتی دەكات لە رێوڕەسمی ئەم ساڵی نەورۆز لە شارەكەدا وەكو ساڵانی رابردوو نەكەن و بەیەكەوە لەگەڵ نەتەوەی توركمان لەسەر قەڵای كەركووك ئاگری نەورۆز بكەنەوە.
لەبارەی دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركووكیش گوتی؛ "ئەگەر ئەمجارەیان پارتی و یەكێتی رێكنەكەون بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد لە كەركووك و ئەو هەلە لەدەست بدەن، لە مێژوودا دەچنە نێو لاپەڕەیەكی رەشەوە، لەبەر ئەوەی درێغییان لە پرسی كورد لەم شارە كردووە".
ئەم بەرنامەیە شەوی 03-03-2024 پێشكەش كراو میوانە سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە:
* شێخ سدیق - جێگری سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان
* عەلی قەڵایی - لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی كەركووك - سەڵاحەدینی یەكێتی
* تەها تەیفوور - كادری پێشكەوتووی پارتی
* مەلا حەسەن - جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەكێتی
* شێخ فەرهاد خۆشناو - كەسایەتیی كەركووك
* سەید حەسەن - كەسایەتیی كەركووك

بهشی بكه لە