لەگەڵ رەنج - "مۆبایل و كۆمپیوتەرە كۆنەكانتان نەفرۆشن و بیانشكێنن"
چیرۆكی قوربانیانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
"مۆبایل و كۆمپیوتەرە كۆنەكانتان نەفرۆشن و بیانشكێنن"
كورتەیەك لە بەرنامەكە
"ژمارەكەم فرۆشتبوو، بەڵام سناپەكەم دانەخستبوو، بۆیە هەرچی زانیاری وێنەی تایبەتی خۆم هەیە لەنێو سناپەكەم مابووە بۆ ئەو كوڕە چوبوو كە ژمارەكەمی كڕیبوو، دواتر تووشی بەڵایەكی كردم دواجار خستمەیە ئێرەی زیندانی ئاسایش". ئەو یەكێك لەو چیرۆكانەیە كە لەم بەرنامەیەدا خرایەڕوو.
كچە قوربانییەكی دیكە دەڵێ "كوڕێك بەناوی خۆشەویستییەوە وێنە تایبەتییەكانی بردم و دواتر پێی گووتم ئەگەر كاری نەشیاوی لەگەڵ نەكەم وێنەكانم بڵاودەكاتەوە". یەكێكی دیكە دەڵێ "بەنەزانی خۆم كەوتمە ئەمداوە واهەست دەكەم ژیان كۆتاییهاتووە". گەنجێكی سوری دانیشتووی وڵاتی قەتریش كە هاتبووە ئاسایشی سلێمانی بۆ سكاڵا تۆماركردن لە ژنە عەرەبێكی عێراقی، چونكە هەڕەشەی ئەوەی لێكردبوو وێنە تایبەتەكانی بڵاودەكاتەوە دەڵێ "با خەڵكی ئاگاداربن و شتە تایبەتییەكانیان بە كەس نەدەن".
د. ئیبراهیم حەمەڕەش كە وەك پسپۆڕێكی بواری ئایتی لەبەرنامەكەدا قسەی كرد گوتی "هەر وێنەیەك لەسەر ئامێرێكی ئەلیكترۆنی دابنرێت لە كۆمپانیا گەورەكان تۆمار دەكرێن وێنە و زانیاری مۆبایلەكان بۆ هەتا هەتایە لە هەورە ئەلیكترۆنییەكاندا دەمێنێتەوە". بۆیە پێشنیاز دەكات خەڵكی مۆبایل و كۆمپیوتەر كۆنەكانیان نەفرۆشن، بەڵكو بیانشكێنن.
سەلام عەبدولخالق، لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایش دەڵێ "لە پشتی دەرگاكانی زیندان چیرۆكی زۆر هەن كە ئەلیكترۆنیات هۆكارەكەیەتی".
چیرۆكی پشت تەلبەندەكان
"ئەوانەی لە رێگای ئەلیكترۆنیاتەوە تاوان دەكەن، رۆژێك دێت هەر دەستگیر دەكرێن". سەلام عەبدولخالق، لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایش لە دەستپێكی قسەكانی لەنێو زیندانی ئاسایشی سلێمانی وەها گووت، ئەو جەخت لەوە دەكاتەوە لە پشتی دەرگاكانی زیندان چیرۆكی تاوانی زۆر سەیر هەن، كە هۆكارەكەیان ئەلیكترۆنیاتە ئەو دەڵێ "بەشێكی زۆری تاوانەكان لەپێناوی دەستكەوتنی پارە كراون". كردنەوەی بەشی ئایتی و تەكنەلۆژیا لەنێو دەزگای ئاسایش بە قسەی سەلام عەبدولخالق هۆكارێكی باشە بۆ ئاشكرا كردنی ئەو تاوانانەی لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكرێن.
بەشێك لەو كەسانەی لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تاوان دەكەن، كەسانێكن لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دادەنیشن یاخوود لەدوای تاوانەكە دەچنە دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئایا ئەو كەسانە چۆن دەسگیر دەكرێن سەلام عەبدولخالق لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەڵێ "ئەگەر توانبارێك بڕواتە دەرەوەش لە رێگای پۆلیسی ئینتەرپوول دەستگیری دەكەین".
ئەو بەرپرسەی ئاسایش جەختی لەوەش كردەوە هەموو نهێنییەكی ئەو كەسانە دەپارێزن كە لەلایان سكاڵا تۆمار دەكەن و ناهێڵن كەسوكارەكانیان بە كەیسەكانیان بزانن.
بەنەزانی وێنە تایبەتییەكانی خۆمم بۆ نارد
"داوای وێنە تایبەتییەكانی لێكردم و دواتریش هەر بەوە هەڕەشی لێكردم". قوربانییەكی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان كە كچەو خەڵكی شاری سلێمانییە لەنێو دەزگای ئاسایش وەهای گووت، چیرۆكی ئەو كچە بەو جۆرە دەست پێدەكات كوڕێك لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەیناسێ دواتر داوای وێنە تایبەتییەكانی لێدەكات كچەش وەك خۆی دەڵی "بەنەزانی خۆم وێنەكانم بۆ نارد" دواتر پێی دەڵێت "ئەگەر كاری نەشیاوم لەگەڵ نەكەیت و وێنەكانت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكەمەوە". ئەو دەبێتە خەمێكی گەورە بۆ ئەو كچە بیست ساڵانەیە "هەموو شەوێك دەگریام خوایە چۆن رزگارم بێت؟". دواتر وەك خۆی باسی دەكات ژمارەیەكی تەلەفوونی ئاسایشی دەست دەكەوێت هەر لەو رێگایەوە بەهاوكاری دایكی پەیوەندی بە ئاسایشەوە دەكات "پێشتر واهەستم دەكرد شتێك نەبێت من رزگار بكات، بەڵام بەو جۆرە نەبوو لە رێگای ئاسایشەوە بە ئاسانی كێشەكەم چارەسەر كرا ئەو كوڕەش دەستگیركرا كە ببوە هەڕەشە لەسەرم بۆیە داوا لە كچان دەكەم كە تووشی كارێكی وەها بوون نەترسن ئاسایش ئاگادار بكەنەوە".
"وێنەكانیم بڵاونەدەكردەوە تەنیا هەڕەشم لێدەكرد"
تەمەنی تەنیا 15ساڵە بوو، بەڵام لە تاوانێكەوە تێوەگلابوو كە وەك خۆی دەیگووت نەیزانیوە بەو جۆرە لەسەر گەورە دەبێت، ئەو كوڕە 15ساڵە لەسەر هەڕەشەكردن لە كچێك دەستگیركرابوو بە كچەكەی گوتبوو ئەگەر لەگەڵ نەڕواتە دەرەوە و "كاری نەشیاوی لەگەڵ نەكات" ئەوا ئەو وێنانەی پێشتر كچەكە بۆی ناردەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاویدەكاتەوە "كچەكە تكاو راجای زۆر كرد ئەوە نەكەم، من ئەوەم نەدەكرد، بەڵام وەك فشارێك بۆسەری ئەو هەڕەشانم دەكرد بەدڵنیاییەوە وێنەكانیم بڵاونەدەكردەوە تەنیا هەڕەشم لێدەكرد". ئێستا ئەو كوڕە 15ساڵە چاوەڕێی بڕیاری دادوەر دەكات تاوەكو بزانێ سزاكەی چی دەبێت "نەدەبوو ئەو كارە بكەم، بەڵام كردم ئێستاش خۆم بەكەم دەزانم زۆریش خەفەت بۆ ئەو كچە دەخۆم كەبەوجۆرە رەفتارم لەگەڵ كرد".
ژمارەكەم فرۆشتبوو، بەڵام سناپەكەم دانەخستبوو
هەڵەیەكی باو هەیە كە بەشێك لە كچان و ژنان دەكەن ئەویش ئەوەیە وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەكانیان لە سناپەكانیان هەڵدەگرن، دواتر بەهەر جۆرێك بێت سناپەكەیان دەكەوێتە دەست كەسانی دیكەو دواتر پێوەی گیرۆدە دەبن، نەسرین ناوی خوازراوی ژنێكە كە لەئاسایش سلێمانی زیندانییەو یەكێك لەو ژنانەی وەك خۆی باسی دەكات كەوتۆتە هەڵەیەكی لەو جۆرە .
وەك خۆی باسی دەكات لە سناپی تایبەتی خۆی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی سەردەمی پێش هاوژینی هەبوو "ئەو كاتە لەگەڵ كوڕێك پەیوەندیم هەبوو هەموو ڤیدیۆیەكانی ئەو سەردەمە لە سناپەكەمدابوو، دواتر ژمارەكەم داخست پاش چەند ساڵێك كەسێكی دیكە ئەو ژمارەی من دەكڕێت، لەو رێگایەشەوە سناپەكەی من بۆ ئەو دەچێتەوە ئەو كەسەش ناساومان دەرچوو كە وێنەكانی لە سناپەكەم دیبوو هەڕەشی لێكردم ئەگەر بۆ هەمووشتێك بە قسەی نەكەم وێنەكان بڵاودەكاتەوە".
دواتر هەر ئەو كوڕە ماددەی هۆشبەری پێبەكاردەهێنێ، داوای پارە لەو كوڕەش دەكات كە كاتی خۆی پەیوەندی لەگەڵ ئەو ژنە هەبووە، "بەهۆی ئەو هەڵەیەوە كە تووشیبوم ماددەی هۆشبەرم بەكارهێنا و دواتر ویستم پارە لەو كوڕەش وەربگرم كە كاتی خۆی پەیوەندیم لەگەڵی هەبووە بۆ ئەو كەسەی هەڕەشی لێدەكردم، بەڵام لەكاتی وەرگرتنی پارەكە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركرام و ئێستاش چاوەڕێی سزا دەكەم".
ئەو ژنە بە گریانەوە پەشیمانی خۆی دەردەبڕێ لەو كارەی كردویەتی دەڵێ "زۆر پەشیمانم ئێستا رۆژانە لە زیندان خەون بە ئازادی دەرەوە و ماڵەكەم دەبینم".
خۆی لە كوڕە كردبووە پزیشك و پێی گوتبوو شووت پێدەكەم
ئەم چیرۆكە جیاوازە كوڕێكی سووری بەناوی حوسێن كە لە وڵاتی قەتەر دادەنیشێ، رۆژێك لە فەیسبووك پۆستێك دەكات دواتر ژنێكی عەرەبی عێراق كۆمێنتی بۆ دەنووسێ بەو جۆرە پەیوەندی لەنێوانیان دروست دەبێت، دواتر هەنگاو بەهەنگاو پەیوەندییەكانیان قوڵ دەبێتەوە ژنەكە كە لەگەڵ تۆڕێكی بەرفراوان كار دەكات و خۆ لە حوسێن دەكات كچە پزیشكێك و حوسێنیش داوای هاوژینی لێدەكات، دواتر ژنەكە داوای پارەی لێدەكات كاتێك حوسێن بۆی دەردەكەوێت كە ئەو ئافرەتە راستی لەگەڵ ناكات، بۆ خۆدوور كەوتنەوە لێی، سێ هەزار دۆلاریشی بۆ دەنیرێت، بەڵام ئافرەتەكە رازی نابێت دەڵێ ئەگەر پارەی زیاتر بۆ نەنێنرێ وێنەكانی كە حوسێن بۆی ناردوە بڵاوی دەكاتەوە "سەرەتا ویستم لە قەترەوە بێم بۆ كوردستان سكاڵا تۆمار بكەم، بەڵام هاورێكانی ئەو ژنە كە لە تۆڕەكە لەگەڵی كاریان دەكرد، منیان ترساند بە كۆمێنت بۆیان دەنووسیم كە نەچمە سلێمانی، چونكە مافیای لێیە و هیچم بۆ ناكرێت، دواتر لە رێگای برایەكمەوە كە پارێزەرە بۆمان دەركەوت كە بەو جۆرە نییە، زانیم ئەو ژنە لە سلێمانی دادەنیشێ، هەر بۆیە هاتمە سلێمانی لە ئاسایش سكاڵام تۆمار كرد، ئەوەی ساڵێك گیرۆدەی ببووم بە 24كاژێر لە ئاسایش بۆم چارەسەركراو ئافرەتەكە دەستگیر كرا".
حوسێن داوا لە خەڵكی دەكات هیچ كاتێك وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەكانیان تەنانەت نەدەنە دەست كەسە نزیكەكانی خۆشیان، "چونكە من كەسە نزیكەانی خۆم تووشی ئەو كارەیان كرد".
پسپۆڕێكی ئایتی: هیچ متمانەم بە تەكنەلۆژیا نییە
هەر لەم بەرنامەیەدا د. ئیبراهیم حەمەڕەش، پڕۆفیسۆر لە زانكۆی سەڵاحەدین، میوان بوو ئەو لەبارەی خراپ بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسەی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە هیچ متمانەیەكی بە تەكنەلۆژیا نیی چونكە "هەموو وێنە و زانیاری نێو مۆبایلەكان بیۆ هەتا هەتایە لە هەورە ئەلیكترۆنییەكاندا دەمێنێتەوە"
ئەو ئامۆژگاری خەڵكی دەكات بەتایبەت لە فەیسبووك شتە تایبەتییەكانیان دانەنێن چونكە "هەموو كاتێك دەتوانرێت چاتەكانی فەیسبووك بە ئاسانی ببینرێتەوە، بەڵام وەتسئەپ و ڤایبەر باشترن چونكە داتاكان دەشێوێنن بۆیە تۆمارنەكرێن". د. ئیبراهیم حەمەڕەش جەخت لەوە دەكاتەوە كە چركە بە چركە داتاكانی ئینتەرنێت تۆماردەكرێن و ئەو شارەزایەی بواری ئایتی، فرۆشتنی كۆمپیوتەر و مۆبایل زۆر مەترسیدارە دەزانێ و دەڵێ "باشترین شت ئەوەیە كە مۆبایل و كۆمپیوتەر نەفرۆشرێن، بەڵكو بشكێندرێن".
هەر لەم بەرنامەیەدا رێبوار سیوەیلی نووسەرو مامۆستای زانكۆ، چەند سەرنجێكی لەبارەی پەیوەندی و خۆشەویستی لە كۆن و نوێدا خستەڕوو.
ئەم بەرنامەیە شەوی 29-10-2023 پێشكەش كراو میوانە سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە
- سەلام عەبدولخالق، لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایش
- د.ئیبراهیم حەمەڕەش، پڕۆفیسۆر لە زانكۆی سەڵاحەدین
- رێبوار سیوەیلی، نووسەرو مامۆستای زانكۆ

بهشی بكه لە