لەگەڵ رەنج؛ دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان چی روودەدات؟

بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ رەنج کە شەوی یەکشەممە 02-03-2025 پەخشکرا، لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان، بڕیارەکەی پەکەکە و پێشهاتەکانەوە بوو.
چی روویدا؟
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رۆژی 01-10-2024 لەکاتی واڵاکردنی دەرگەی پەرلەمان لە وەرزێکی نوێدا، چووە لای فراکسیۆنی دەم پارتی و تەوقەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو پارتە کرد. ئەو رووداوە رۆژەڤی پرۆسەیەکی چارەسەریی پرسی کوردی لە تورکیا هێنایە بەرباس.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەو هەنگاوەی باخچەلی بە 'پەنجەرەی هیوا' ناوبرد و هیوای خواست، ئەو دەرفەتە نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندیی کەسی.
باخچەلی دواتر داوای لە دەم پارتی کرد لەگەڵ ئۆجەلان دیدار سازبکەن. شاندی دەم پارتی رۆژی 28-12-2024 سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵیی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دیداری کرد.
شاندەکە رۆژی 27-2-2025 لە ئیستەنبووڵ کۆنفراسێکی رۆژنامەڤانی سازکرد و بانگەوازەکەی ئۆجەلانی خوێندەوە.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە بانگەوازەکەدا بە پەکەکەی گوتووە، ''کۆنگرە ببەستن و بڕیار بدەن. پێویستە هەموو گرووپەکان چەک دابنێن و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە".
کۆمیتەی رێڤەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رۆژی 1-3-2025 رایگەیاند، پابەندی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبن و جێبەجێیدەکەن، هەروەها گوتیشی، "لە ئەمڕۆوە ئاگربەست رادەگەیێنین."
پەکەکە هەروەها داوایکردووە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکایەتیی کۆنگرەکە و هەڵوەشاندنەوەکە بکات.
ئێستا چاوەکان لەسەر رێککەوتنی لایەنەکانن بۆ قسەکردن لەسەر شێوازی هەڵوەشانەوەی پەکەکە و چۆنیەتیی چەکدانان. ئایا بە چەکدانانی پەکەکە کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر دەبێت؟
'کورد هەمیشە لە دانوستاندن ستەمی لێکراوە'
مەلا بەختیار، سیاسەتڤان و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان یەکێک بوو لە میوانەکانی بەرنامەکە و لە سلێمانییەوە بەشداربوو، پەیامەکەی بە "کارێکی زۆر باش" و ئیمراڵیشی بە "دەروازەی ئاشتەوایی" وەسفکرد و گوتی: "هەلومەرجەکە بە گشتی لەبارە و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر رۆژئاوا هەیە، هیوادارین ئاوەز و لۆژیک بەسەر لوولەی تفەنگدا زاڵبێت؛ بەڵام ئێمە هەمیشە نەتەوەیەکی مارانگازین و هەمیشە لە دانوستاندنەکاندا لێماندراوە و ستەممان لێکراوە."
مەلا بەختیار گوتی: "لە 40 ساڵی رابردوو نە تورکیا توانی پەکەکە وەکو هێزێکی چەکدار لەناوبەرێت، نە پەکەکەش لەڕووی ستراتیژەوە توانی هاوکێشە سەربازییەکان بگۆڕێت. هەردوولا گەیشتوونەتە ئەو تێگەیشتنەی کە لە ناوەڕاستی رێگەکە گفتوگۆ بکەن."
مەلا بەختیار پەیامەکەی ئۆجەلان، بڕیارەکەی پەکەکە و گفتوگۆکەی نێوان دەوڵەت باخچەلی و سەلاحەدین دەمیرتاشی بە جۆرێک شیکردەوە کە "هیچ دەستەبەرێکی سیاسی تێدا نییە"، گوتیشی: "گوێم لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بووە کە 60 هەزار سەربازیان لەو شەڕەی دژی پەکەکە لەدەستداوە و زیانە ئابوورییەکانیش سێ تریلیۆن دۆلار بووە لەم چەند دەیەی رابردوو؛ ئەمەش واتا تورکیا بە هەموو هێزی سوپاکەیەوە نەیتوانیوە پەکەکە لەنێو بەرێت. پەکەکەش ئەو هەموو وزەی بەکارهێناوە و نەیتوانیوە ستراتیژی رزگاریی کوردستان بەدیبهێنێت."
ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان نامەکەی ئۆجەلانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "ساڵێکە گفتوگۆ لە نێوان تورکیا و ئیمراڵی هەیە، چوار کەس لە لایەنی تورکیا کە یەکێکیان دەسەڵاتی رەهای پێدراوە گفتوگۆیان کردووە، سەرەنجام ئەو نامەیەی لێکەوتووەتەوە."
مەلا بەختیار لەبارەی نێوەڕۆکی نامەکە گوتی: "جەنابی ئۆجەلان بە روانگەیەکی فەلسەفەی ناسیۆنالیستی سەیری سەردەمی کردووە، ئەو لە جەوهەری دیموکراسی تێگەیشتووە بۆیە داوای وازهێنان لە خەباتی چەکداری کردووە."
مەلا بەختیار باسی دیدارێکی خۆی و عەبدوڵڵا ئۆجەلانی کرد و گوتی، "لە 1993 لە دیمەشق لە ماڵی مام جەلال بە خزمەتی گەیشتم، شەش کاژێر بەیەکەوە دانیشتین، لەوێ پێیم گوت دوای جەنگی سارد و پاشەکشەی چین و رووخانی سۆڤییەت؛ خەباتی چەکداری کۆتایی هاتووە؛ بەڵام ئەوان ئەوکات بۆچوونیان وانەبوو."
'لە 1997ـەوە ئۆجەلان پەیامی ئاشتی ناردووە'
خەلیل ئاتاج، کە ساڵانێکی زۆر لە سەرکردایەتیی پەکەکە بووە و لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان نزیک بوو، یەکێکی دیکە بوو لە میوانەکان. ئاتاج گوتی، لە 1997 ئۆجەلان لە وەڵامی نامەیەکی ئەوکاتی نەجمەدین ئەربەکان، سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی ئامادەیە بۆ ئاشتی.
زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو گوتی: "لەماوەی 10 ساڵی رابردوو، شەڕ لە باکووری کوردستان پێچەوانەی بەرژەوەندیی کورد بەڕێوەدەچێت. واقیعی کورد لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان جیاوازە، لە باکووری کوردستان تێکەڵاوبوونێکی زیاتر لەگەڵ کۆماری تورکیا هەیە بۆیە، ئەو بیرۆکانەی بەڕێز ئۆجەلان خستوویەتیە روو، رێک و رەوان بۆ کۆمەڵگەی کوردی لە باکووری کوردستان دەگونجێت."
زریان رۆژهەڵاتی پەیامەکەی ئۆجەلانی بە "وەرچەرخانێکی مێژوویی" ناوبرد و گوتی ئێستا هەلومەرجێکی نێودەوڵەتی و کۆمەڵایەتی لە باکووری کوردستان هەیە.
زریان رۆژهەڵاتی پرۆسەی چەکدانانی بە چەند قۆناخێک شیکردەوە و گوتی، لەدوای کۆنگرەی پەکەکە قۆناخی چەک دانان هەیە کە لە چەند بەشێک پێکدێت. "لە ماوەی سێ مانگدا، بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە کە تێکەڵاوی شەڕ نەبوون، رەنگە لە چوارچێوەی دەستکاریکردنی دوو یاسادا، یاسای شەڕی دژی تیرۆر و یاسای جێبەجێکردنی سزاکان، ئازاد بکرێن؛ بۆ نموونە سەلاحەدین دەمیرتاش. لەوانەیە هەندێک دەستکاری یاساکان بکرێت بۆ ئەوەی هەندێک ئەندامی پەکەکە لە زیندان ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە. بەشێکی دیکە ئەوەیە، هەندێک لە ئەندامانی پەکەکە یان لە هەرێمی کوردستان یانیش لە وڵاتێکی ئیسکەندەناڤی جێگیر ببن."
'پاڵپشتیی ئۆجەلان بۆ ئەردۆغان'
سەردار عەزیز، نووسەر و لێکۆڵەری سیاسی لە ئایرلاندەوە میوانی بەرنامەکە بوو، گوتی: "ئەو نامەیە بە سازشکاری لەنێوان کۆمەڵێک هێزدا نووسراوە؛ مانای ئەوە نییە بەڕێز ئۆجەلان بەخۆی نەینووسیوە، نامەکەی ئەمجارە لە نامەکانی پێشوو جیاوازە و پەیوەندیی بە دۆخی ناوچەکە هەیە."
سەردار عەزیز تەنانەت بۆچوونی وابوو کە بەشێکی نامەکە وەکو پاڵپشتییەکە بۆ ئەردۆغان و باخچەلی، بۆ ئەوەی ئەردۆغان لە سەرۆکایەتیی بمێنێتەوە و "لەوانەیە لەسەر پرسی کورد دەستکاری دەستووری تورکیا بکرێت."
سدقی ڤەکار، نوێنەری دەم پارتی لە باشووری کوردستان گوتی: "دەم پارتی بۆ هەموو هەوڵێکی ئاشتی لە باکووری کوردستان ئامادەیە، ئێمەش داوای ئاشتی دەکەین. بە گۆڕینی چەند یاسایەک لە باکووری کوردستان، زۆربەی گرفتەکان چارەسەر دەکرێن؛ داواکاریی ئێمەش ئەوەیە پێویستە بەڕێز ئۆجەلان ئازاد بکرێت."

بهشی بكه لە