بۆچی لە هەرێمی کوردستان ژنی گەورە سەرمایەدارمان نییە؟
بۆچی لە هەرێمی کوردستان ژنی گەورە سەرمایەدارمان نییە؟ ئەمە پرسیاری سەرەکیی بەرنامەکە بوو. هەر یەک لە میوانەکان بەپێی بۆچوون و ئەزموونی خۆیان وەڵامی ئەو پرسیارەیان دایەوە. "یەکێک لەهۆکارەکانی پێشنەکەوتن ئەوەیە ژنان درەنگتر دەستیان بە کاری بازرگانی کردووە". ئەوە بۆچوونی مامۆستایەکی زانکۆ بوو.
ئەو مامۆستایە ئەوەشی خستەڕوو ژنانی کورد زیاتر پارەکانیان دەکەنە ئاڵتوون و بەوشێوەیە هەڵیدەگرن "لەگەڵ ئەوەشدا پارەی ژنانی ئێمە ناگاتە ئاستی ملیۆنێری دۆلار".
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا باس لەوەش کرا کە لە هەندێ ناوچەکانی کوردستان، جیاوازی لە نێوان کاری پیاو و ژناندا دەکرێت وەک یەک حەقدەستی کاریان پێنادەن، هەر وەک میوانێک گوتی: "یەکێک لە قوتابییەکانم گوتی لە سۆران حەق دەستی کاری کچان کەمترە لە کوڕان". ئەو مامۆستایی زانکۆی سۆران ئەوەشی خستەڕوو، قەیرانی دارایی بووەتە هۆکاری ئەوەی ژنانی کورد بۆ کارکردن روو لە کەرتی تایبەت بکەن. نوێنەری وەزارەتی بازرگانیش لەبەرنامەکەدا کە هەر لە رەگەزی مێ بوو ئاشکرا کرد لە کۆیی 40 هەزارو 193 کۆمپانیای کوردستان 6.38% خاوەنەکانیان ژنن.
میوانێکی دیکەی بەرنامەکە بۆچوونی وابوو پێگەی ژن لە رۆژئاوای کوردستان باشترە لە باشووری کوردستان لەگەڵ ئەوەشدا گوتی: "لە ئاستی دنیادا ژنی کورد یەکەمین ژن بووە کە کشتوکاڵی داهێناوە".
'بەرپرسیارێتی داراییان لەسەر نییە'
د. میدیا ئیبراهیم، مامۆستای زانکۆی سۆران و توێژەر لە بواری قەیرانی دارایی و پەیوەست بە کاری ئافرەتان وەک میوانێکی بەرنامەکە ئەوەی خستەڕوو لە کولتووری وڵاتی ئێمەدا ژنان وەها پەروەردە دەکرێن کە بەرپرسیارێتیی داراییان لەسەر نییە و دەبێت کەسێکی دیکە بەخێوی بکات، "هەر بۆیە کەمتر هەوڵیان بۆ کۆکردنەوەی سەروەت و سامانە، جگەلەوە لە کوردستان بەرپرسیارێتیی خێزان زیاتر لەسەر پیاوە، ئەگەر لەسەر ژنیش هەبێت، ئەوا زیاتر بەرەو کار و دەوڵەمەند بوون دەڕوات". بەبڕوای د. میدیا، یاسای کار لە کوردستان پێویستی بە هەموارکردنەوەیە چونکە کەموکوڕیی زۆری تێدایە، ئەو هەندێ لە ژنانیش بە کەمتەرخەم دەزانێ کە "زۆرجار هەلی کار لە بەردەستیان دایە، بەڵام بوێرنین و دەستی بۆ نابەن".
ئەو مامۆستایەی زانکۆی سۆران ئەوەشی خستەڕوو لە هەرێمی کوردستان پیاوان زۆر لە پێشتر لە ژنان دەستیان بەکارکردن کردووە. ئەو دەڵێت: "ژنان درەنگتر لە پیاوان دەستیان بەکاری بازرگانییان کردووە. ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی درەنگتر دەوڵەمەند بن". د. میدیا ئیبراهیم لەگەڵ ئەوەش نییە بۆ پێشخستنی ژنان لە بواری بازرگانی یاسایەکی تایبەت بە ژنان هەبێت، بەڵکو وەک دەڵێت: "دەبێت تێکەڵاوی کۆمەڵگا بکرێنەوە، هەمان دەرفەتی پیاوان بۆ ژنانیش بخڕەخسێ".
د. میدیا ئیبراهیم، ئەوە ناشارێتەوە کە بەشێکی پێشنەکەوتنی ژنان لە بواری بازرگانیدا، پەیوەندیی بە ژنان خۆیانەوە هەیە و بەشێکی دیکەشی پەیوەندی بە کۆمەڵگاکەوە هەیە. ئەو دەشڵێت: "یەکێک لە هۆکارەکانی پێشنەکەوتن ئەوەیە ژنان درەنگتر دەستیان بە بازرگانی کردووە، پێشتر زیاتر کاری ژنان کاری ئیدارییەکی سادە بووە". مامۆستاکەی زانکۆی سۆران جەخت لەوە دەکاتەوە هیچ کاتێک توانای مەعریفیی ژنی کورد کەمتر نییە لە توانای ژنانی دنیا.
'بە ئاڵتوون سامانەکەیان هەڵدەگرن'
د. میدیا ئیبراهیم ئەوەش رووندەکاتەوە کە بەشێوەیەکی گشتی، ژنانی کورد پارەکانیان دەکەنە ئاڵتوون و بەوشێوەیە هەڵیدەگرن، "هەربۆیە کەمتر دەخەنە کار و کەسابەتەوە". د. میدیا ئیبراهیم ئەوەش رووندەکاتەوە کە پارەی ژنانی کورد ناگاتە ئاستی ملیۆنێری دۆلار. ئەمەش پەیوەندی بەوەوە نییە کە ژنانی کورد لاواز بن، هەروەک ئەو دەڵێت: "ژنی کورد ئەوەندە لاواز نییە نەتوانێ کار بکات". بەبۆچونی مامۆستاکەی زانکۆی سۆران، گرفتی ژنانی کورد هەر کۆنەکردنەوەی سەروەت و سامان نییە، بەڵکو کێشەکانی فەرە رەهەندە ئەو گوتی "تاوەکوئێستا کچی کوردمان هەیە ناتوانێ بچێتە قوتابخان دەیان رێگری لەبەردەمە".
لەبارەی ئەو ژنانەش کە ئازادیان زیاتر، ئەو بڕوای وایە تاوەکو ئازادی زیاتر بێت بەرپرسیارێتیش زیاتر دەبێت هەر وەک دەڵێت: "لەنێو خێزانەکەم ئازادیان داومەتێ، بەڵام بەرپرسیارێتیشم زیاتر بووە". د. میدیا ئیبراهیم، ئەوەش ناشارێتەوە بەپێی قسەی بەشێک لە قوتابیەکانی بێت لە قەزای سۆران حەق دەستی کاری کچان کەمترە لە کوڕان "ئەوە قسەی بەشێک لە قوتابییەکانمە".
قەیرانی دارایی، هەموو رووەکانی هەر خراپ نەبووە، بەڵکو وەک ئەو مامۆستایەی زانکۆ بۆچووە لایەنی ئەرێنیشی هەبووە. ئەو دەڵێت: "قەیرانی دارایی وەهای کرد ژنان بۆ کارکردن روو لە کەرتی تایبەت بکەن". بەبۆچوونی د. میدیا، دۆخی ژنان لە هەرێمی کوردستان پەیوەست بەکار هەنگاو بە هەنگاو بۆ باشتر دەگۆڕێ.
6.38% کۆمپانیاکانی کوردستان بەناوی ژنانەوەیە
جوان حامد، بەڕێوەبەری ناوی بازرگانی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان وەک میوانێکی دیکەی بەرنامەکە ئەوەی خستەڕوو لە کۆیی 40هەزارو 193 کۆمپانیای کوردستان 6.38% هی ژنانە ئەو گوتی "6.38% کۆمپانیاکانی کوردستان خاوەنەکانیان ئافرەتن و93.62% هی پیاوانن، ئەوەش رێژەیەکی کەم نییە بەردەوامیش بەرزبوونەوەدایە".
جوان حامد ئەوە ناشارێتەوە کە لە دوو ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسنکاری زۆری بۆ ژنانی بازرگان کردوە ئەو دەڵێت "پێشتر دامەزراندنی کۆمپانیایەک دوو بۆ سێ ملیۆن دیناری تێدەچوو، بەڵام ئێستا تەنیا 162هەزارو 500 دیناری تێدەچێت".
بەپێی بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەری ناوی بازرگانی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رێژەی ژنانی خاوەن کار لە هەرێمی کوردستان زیادی کردوە ئەو دەڵێت: "پێشتر 13.2% ئێستا بووەتە 18.6%، ئەوەش بەڵگەی پێشکەوتنە".
لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەو ژنە بەرپرسەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە کچان و ژنان کرد، دەست بەکاری تایبەتی خۆیان بکەن: "ئەگەر بە پارەیەکی کەمیش دەستپێبکەن، باشترە لەوەی چاوەڕێی ئەوە بکەن لە شوێنێک کار بۆ خەڵکی دیکە بکەن".
ناکرێت مامەڵەیەک 20 واژۆی پێوە بێت
د. رێژین رەحیم، کە وەک خاوەنی کۆمپانیایەکی دەستیکاری بیانی لە بەرنامەکەدا بەشداربوو. ئەوە روونیدەکاتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری بۆ کاری ژنان کردووە، "بەڵام سیستمە ئیدارییەکە خراپە.. سیستەمە ئیداریەکە ماویەتی لەوە تێبگات، چۆن ژن بچێتە پێشەوە ببێتە خاوەن کار و سەرمایەی خۆی".
د. رێژین رەحیم، لەو بڕوایەدایە، سیستمی هەرێمی کوردستان رێگە بە ئافرەت نادات سەربکەوێت. ئەو دەڵێت: "لێرە تاوەکو سنوورێک رێگە بە پێشکەوتنی ژنان دەدرێت، چونکە کۆمەڵگاکەش قبوڵی زیاتری پێشکەوتنی ژنان ناکات".
د. رێژین رەحیم ئەوە ناشارێتەوە کە لە هەندێ فەرمانگە رۆتینیاتێکی زۆر بۆ کارەکانی ژنان دروست دەکرێت ئەو دەڵێت "پێویست ناکات مامەڵەی کاری ژنێک 20 واژۆی پێوە بێت".
د. رێژین رەحیم ئەوەش رووندەکاتەوە، کۆمەڵگای کوردی قبووڵی ناکات ئافرەت هەندێ کار بکات "وەک خاوەنکردنەوەی ژنێکی نەخۆش".
ئەو رەخنەی لە بەشێک لە ژنان هەبوو بەوەی ئامادە نین، بە پارەی کەم کار بکەن "هەمووان دەیانەوێ یەکسەر دەوڵەمەندبن ئەوەش ناکرێت".
بەپێچەوانەی ئەو حاڵەتەی لەکوردستانە، ئەو ژنە بیانیانەی لە کوردستان کار دەکەن، بە پارەیەکی کەم کارێکی زۆر لە ماڵەکاندا دەکەن.
د. رێژین رەحیم دەڵێت: "خزمەتکاری ماڵان ئەوپەڕی 300 دۆلاریان هەیە، ئەوەش تەنیا پێدەژین، 99% ماڵەکانیش لەکاری ئەو خزمەتکارانە رازین و باشن لەگەڵیان".
ژنان پێناسەیان لە سیستمی ئابووریدا نییە
ئەڤین عەزیز، چالاکڤان لە بواری مافەکانی ژنان، وەک میوانێکی دیکەی بەرنامەکە بە سکایپ لە سوێدەوە بەشدار بوو ئەوەی خستەڕوو لە هەرێمی کوردستان ژنان پێناسەیان لە سیستمی ئابووریدا نییە و زیاتر پەیوەستن بە پیاوەوە، "بۆ کارکردنی ژنان، بێ هیوام لە باشووری کوردستان". ئەو دەشپرسێ چەند کۆمپانیامان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی ناوخۆیی تاوەکو ژن کاری تێدا بکەن؟ بەپێچەوانەی باشوور، بەبڕوای ئەڤین عەزیز، پێگەی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان باشترە لە باشوور هەروەک دەڵێت: "لە رۆژئاوای کوردستان ژنان لە هەموو شتێکدا هاوبەشی پیاوانن، بەڵام لە باشوور بەو جۆرە نییە".
ئەڤین عەزیز، ئەوەش دەخاتەڕوو بۆ پێشکەوتنی ژنان پێویستە ئەزموون لە وڵاتانی دنیا وەربگرین. ئەو بەنموونە باسی ئەو وڵاتەی کرد کە لێی دەژی: "لە سوێد لە 1920 تاوەکو 1970 ئەو ژنانەی منداڵیان هەبوو نەیاندەتوانی ئیش بکەن. دواتر بۆ کارکردنی ژنان حکومەتی سوێدی گۆڕانکارییەکی ریشەیی کرد. بەنموونە باخچەی منداڵانی کردەوە". لە ئەورووپا نموونەی نەرێنیش هەبووە، "لە جەنگی جیهانی دوومیدا ژنان بۆ کار چوونە کارگەکان، بەڵام کە جەنگ تەواو بوو پیاوەکان هاتنەوە دەریان کردن".
ئەڤین عەزیز، باس لە نموونە جوانەکانی ژنانی کوردیش دەکات کە لە ئاستی دنیادا ژنی کورد یەکەمین ژن بووە کشتوکاڵی داهێناوە ئەو دەشڵێت "لە کلتووری کۆنی ئێمەدا جیاوازی رەگەزی بوونی نەبووە".
وەکچۆن دایکان مۆڵەتی دایکایەتیان هەیە 'پیاوانیش هەیانە'
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا ئەڤین عەزیز، ئەوەشی خستەڕوو لە سوێد وەکچۆن دایک مۆڵەتی دایکایەتی هەیە، پیاویش مۆڵەتی باوکایەتیی هەیە. ئەمەش لە پێناوی ئەوەی کات بۆ منداڵەکانی تەرخان بکات.
ئەڤین عەزیز داوا لە ژنان دەکات کار بۆ ئەوە بکەن هەمیشە کارێکیان هەبێت چونکە وەک دەڵێت: "ئیش شەرەف و کەرامەتە بۆ مرۆڤ، گرنگ ئەوەیە مرۆڤ دەستی لە گیرفانی خۆیدا بێت، ئێمە مانا دەدەین بەوەی چ ئێشێک باش و چیش خراپە".
گرفتێکی هەرێمی کوردستان وەک ئەڤین عەزیز باسی دەکات ئەوەیە کە گۆڕانکاری بە درەنگ لە یاسا و رێساکاندا دەبێت. ئەو دەڵێت: "16ساڵە لە دەزگاکانی حکومەتی سوێد کار دەکەم بەردەوام نوێبوونەوە لەکارەکاندا هەیە، بەڵام لە کوردستان بەو جۆرە نییە هەر بەنموونە یاسای کار پێویستی بە هەموار کردنەوە هەیە".
لەو کۆتایی قسەکانی رەخنەی لە بەشێک لە خێزانەکان گرت بەوەی، خزمەتکاری بیانی بۆ ئیشوکاری ماڵەکانیان دەگرن. ئەو دەڵێت: "لە کوردستان دوو مامۆستا لە ماڵێکدان خزمەتکارێکیان بۆخۆیان داناوە، ئەوە شتێکی باش نییە، لە سویدا قەدەخەیە خەڵکی کارەکەری لە ماڵەکەیدا هەبێت".
درەنگ دەستیان پێکرد
دنیا کەمال، کە وەک خاوەنی کۆمپانیایەکی بواری گەشتیاری لە بەرنامەکەدا بەشداربوو، لەبارەی هۆکاری ئەوەی بۆچی لە کوردستان ژنانی گەورە سەرمایەدارمان نییە؟ ئەوەی روونیکردەوە کە لە کۆمەڵگەی کوردیدا ماوەیەکی زۆر نییە ژن دەستیان بەکاری خۆیان کردووە، لە کاتێکدا پێشتر زیاتر لەلای خەڵکی کاریان کردووە. دنیا کەمال داوا لە خێزانەکان دەکات، هانی ژنان بدەن بۆ ئەوەی ببنە خاوەنکاری خۆیان، ئەو باس لە خێزانەکەی خۆی دەکات: "خێزانی ئێمە هیچ کاتێک نەیانگوتووە ئەم کارە بۆ ژنان نابێت".
دنیا کەمال رەخنە لە ژنانیش دەگرێت بەوەی دەستپێشخەری بۆ کار ناکەن: "هەندێجار ژنان خۆشیان هۆکارن بۆ دواکەوتنیان، دەبێت بۆ کاری خۆیان دەستپێشخەریان هەبێت. جگە لەوە، خۆشەویستیشیان بۆ کارەکەیان هەبێت، چونکە ئەگەر ئافرەتێک خۆشەویستیی بۆ کارەکەی هەبوو، هیچ شتێک ناتوانێ رایبگرێت".

بهشی بكه لە