شایەتحاڵەکان چیرۆکی دڕندەیی مولازم عەجاج لە نوگرە سەلمان دەگێرنەوە
لە مەیدانی تەحریری بەغدا، لەو شارەی کە ساڵانێک پێش ئێستا بڕیاری جینۆسایدکردنی نەتەوەیەک تێیدا ئیمزا دەکرا، کەسوکاری ئەنفالکراوان بە رۆحێکی پڕ لە ئازار و چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە کۆبوونەتەوە. بۆ ئامادەبوون و شایەتیدان لە یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبار (مولازم عەجاج)، ئەو پیاوەی لە یادەوەریی گەرمیانییەکاندا بە دێوەزمە و کابووس ناو دەبرێت. عەجاج کە بەرپرسی ناو قەڵای نوگرە سەلمان بووە، تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی دڕندەترین تاوان دژی هەزاران ژن، منداڵ و پیرەپیاوی بێتاوانی کورد.
راوکردنی جەلادەکە، چیرۆکی دۆزینەوەی عەجاج
یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی ئەم دۆسیەیە، چیرۆکی دۆزینەوەی عەجاجە. خاتوو فەزیلە، کە وەک پاڵەوانێکی ئەم کەیسە دەردەکەوێت، بە رێگەی تیمی تایبەت و بە هەوڵێکی شەخسیی خۆی، توانی شوێنی عەجاج لە پارێزگای سەماوە بدۆزێتەوە. فەزیلە دەگێڕێتەوە کە چۆن بەناوی داواکردنی ژن چوونەتە ماڵەکەی تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە ئەوە عەجاجی جەلادە. ئەو دەڵێت "کە بینیم، یەکسەر ناسیومەوە، ئەو چاوانە و ئەو رەفتارانەم قەت بیر ناچێتەوە. من یەکەم کەس بووم سکاڵام لەسەری تۆمار کرد تاوەکو خوێنی ئازیزانم بەفیڕۆ نەچێت."
فەزیلە گەواهیدەری کوشتنی خوشکە شەش مانگەکەی
خاتوو فەزیلە، بە کوڵ دەگری و چیرۆکێک دەگێڕێتەوە کە تەزوو بە لەشی مرۆڤدا دەهێنێت. ئەو دەڵێت "عەجاج بەیانیان لە کاژێر شەشی بەیانییەوە تاوەکو شەشی ئێوارە من و خوشکە گەورەکەمی هەڵدەواسی. رۆژی وابوو سەربەرەوخوار هەڵی دەواسێین و لێی دەداین." فەزیلە باسی ساتە هەرە تاڵەکەی ژیانی دەکات و دەڵێت: "خوشکێکی شەش مانگم هەبوو، لە باوەشی دایکمدا بوو، عەجاج بە سۆندە کێشای بە سەریدا و هەر لەوێدا شەهیدی کرد. براکەشم کە تەمەنی شەش ساڵ بوو، لە برسا و لەبەر بێدەرمانی گیانی سپارد."
فەزیلە باس لە دیمەنێکی دیکە دەکات کە باوکی تێیدا سووکایەتی پێ کراوە و دەڵێت "کاتێک براکەمان ناشت، بەیانییەکەی بینیمان سەگی رەش تەرمەکەی دەرهێناوەتەوە و جگەری دەخوارد. باوکم چوو لای موقەدەم ئەحسان و قۆندەرەکانی ماچ کرد تەنیا بۆ ئەوەی رێگە بدەن بە شۆفڵێک کەمێک خۆڵ بکەن بەسەر تەرمەکاندا تاوەکو سەگ نەیانخوات، بەڵام عەجاج هەڕەشەی لێ دەکرد و دەیوت ئەگەر درۆ بکەیت فیشەکت پێوە دەنێم."
دایە گیان، شوێنەواری کێبڵ و یادگاریی تەزبیحەکە
دایکێکی دیکەی بەساڵاچوو کە لە مەیدانی تەحریر ئامادە بوو، شوێنەواری کێبڵەکانی عەجاج تاوەکو ئێستاش بە سەریەوە دیار بوو. ئەو بە دەنگێکی لەرزیوەوە گوتی "پێنج رۆژ ئاوی لێ بڕین، دوو منداڵم لە تینوێتیدا لەبەر دەستمدا مردن. چووم کەمێک ئاو بێنم، عەجاج بە کێبڵ کێشای بە سەرمدا و برینداری کردم، تائێستاش ئەو جێگەیە هەر دێشێت."
ئەم دایکە، تەزبیحێکی کۆنی کوڕەکەی لە گیرفانی دەرهێنا و گوتی "ئەمە تەزبیحی کوڕەکەمە، لە ناو سجنەکە یاری پێ دەکرد، ئێستاش بۆنی کوڕەکەمی لێ دێت. من ئەمشەو خەوم لێ ناکەوێت، تەنیا چاوەڕێی بەیانی دەکەم تاوەکو لەناو قەفەزی دادگادا بیبینم و پێی بڵێم بۆچی ئەو هەموو منداڵەت کوشت؟"
شایەتحاڵێک: لە پەنجەرەوە دەمانبینی سەگ تەرمی کورد دەخوات
شایەتحاڵێکی دیکە کە کاتی تاوانەکە تەمەنی تەنیا 9 ساڵ بوو، دەڵێت "عەجاج هەمیشە کێبڵێکی رەشی پێ بوو. مێمکێکم هەبوو هەردوو چاوی کوێر ببوو لەبەر برسێتی، کەچی عەجاج بە کێبڵ لێی دەدا تاوەکو لە هۆش خۆی دەچوو. ئێمە لە قاتی سەرەوەی قەڵاکە بووین، لە پەنجەرەوە دەمانبینی چۆن تەرمەکان بە خاک دادەپۆشن و دواتر سەگەکان دەریان دەهێناوە. ئەو دیمەنانە تاوەکو مردن لەبەر چاوم ناڕۆن."
مەمەوشیر وەک بەڵگەی مەزڵوومیەت
ژنێکی دیکە کە نۆ منداڵیان پێکەوە لە نوگرە سەلمان بوون، بە کوڵ دەگری و دەڵێت "دوو خوشکم لە برسا و تینوێتیدا لەوێ مردن. خوشکە بچووکەکەم پێش ئەوەی بمرێت تەنیا داوای شیری دەکرد. من بەیانی مەمەوشیرێک وەک رەمزی مەزڵوومییەتی منداڵانی کورد دەبەمە ناو دادگا و رووبەڕووی عەجاجی دەکەمەوە. دەمەوێت پێی بڵێم ئەو شیرەی تۆ لێمانت بڕی، ئێستا بووە بە هاوار و یەخەت دەگرێت."
دانپێدانانەکانی عەجاج: رەفتاری دڕندانە
بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبار عەجاج لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەدا ناوە کە تەنیا یەک سەموونی رەق و وشکی داوە بە زیندانییەکان و ئاوی پیسی پێ داون. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە عەجاج سووکایەتی بە شکۆ و ناموسی خوشک و دایکەکانمان کردووە لە ناو ئەو قەڵایەدا.
رەهەندی یاسایی و مێژوویی
لە کۆبوونەوەکەی مەیدانی تەحریردا، ژمارەیەک پەرلەمانتار و پارێزەر و دادوەر ئامادە بوون. جەختیان لەوە کردەوە کە سزادانی عەجاج تەنیا سەرەتایەکە، چونکە ناوی 300 کەسی دیکە وەکو شایەتحاڵ تۆمارکراوە و دادگا 200 کەسیانی قبووڵکردووە. مامۆستایانی ئایینیش دەڵێن کە رژێمی بەعس ناوی پیرۆزی ئەنفالی بۆ تاوانەکانی بەکارهێناوە، لە کاتێکدا ئیسلام لەو رەفتارە دڕندانانە بەرییە.
رۆژی پێنجشەممە 7/3/2026 چاوی هەموو کوردستان لەسەر هۆڵی دادگای باڵای تاوانەکان دەبێت لە بەغدا. ئەوە تەنیا دادگاییکردنی کەسێک نییە، بەڵکو دادگاییکردنی مێژوویەکی رەش و دڕندەیە کە تێیدا جەلاد و قوربانی دوای 37 ساڵ رووبەڕووی یەکدەبنەوە. کەس و کاری ئەنفالکراوان هاتوون تاوەکو بە جیهان بڵێن "رقی پیرۆزی ئێمە قەت خامۆش نابێت تاوەکو هەموو تاوانباران بە سزای خۆیان نەگەن."

بهشی بكه لە