گەنجانی کوردستان بۆ خۆیان دەژین یان بۆ قسەی خەڵک؟

گەنجانی کوردستان بۆ خۆیان دەژین یان بۆ قسەی خەڵک؟
دیاردەی قسەو قسەڵۆک لە هەموو جیهان هەیە، بەڵام خەڵکی پێیان وایە لە کوردستان زیاترەو کاریگەری تەواوی لەسەر ژیانی خەڵکی دروستکردووە، لەم بەرنامەیە دەمانەوێت بزانین کە گەنجانی کوردستان بۆ خۆیان دەژین یان بۆ قسەی خەڵکی؟ باس لەو کاریگەرییانە دەکەین کە قسەی خەڵک لەسەر ژیانی تاکەکان دروستی دەکات.

گەنجێک و کۆمەڵناسێک بە وردی و زانستی باس لەو دیاردەیە دەکەن، هەروەها باس لە کاریگەرییەکانی قسەی خەڵک و جیاوازی لە نێوان کوڕ و کچ دەکەن، باس لەوە دەکرێت کە ئایە کاریگەری قسەی خەڵک لەسەر کوڕان زیاترە یان لەسەر کچان؟