گەنجانی کوردستان کاتە بەتاڵەکانیان بەچی پڕ دەکەنەوە؟

گەنجانی کوردستان کاتە بەتاڵەکانیان بەچی پڕ دەکەنەوە؟
زۆر جار لە کوردستان لە گەنجێک دەپرسیت وەرزش دەکەین؟ لە وەڵامدا دەڵێت نەخێر، چونکە کاتم نییە، لە کاتێکدا چەندین کاژێر کاتەکانی بە سەیرکردنی مۆبایل و فەیسبووک و تۆڕەکانی دیکە خەرچ دەکات، لەم بەرنامەیەدا کانی دەیەوێت بزانێت کە گەنجان کاتە بەتاڵەکانیان بەچی پڕ دەکەنەوە؟

بەشێکی گەنجان زۆر بە باشی کاتەکانیان دابەشکردووە، دەتوانن کار بکەن، بخوێنن، بخوێننەوەو وەرزشیش بکەن، هەروەها فێری میوزیک بن، بەڵام بەشێکی دیکە کاتیان زۆرەو کاتییان نییە، هەروەک چۆن گەنجێک لە بەرنامەکە دەڵێت، گەنجانی کورد بوونەتە پڕ ئیشی بێ ئیش.