گەنجانی کوردستان تاچەند حەز دەکەن گەشت بکەن؟
بەشێکی زۆری گەنجان لە هەموو دونیا حەز دەکەن سەفەر و گەشت بکەن، بەڵام لە کوردستان بەشێکی زۆری گەنجان حەزیان لە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتانەیە کە دەستکەوتنی ڤیزایان قورسە، بۆ نموونە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا، لە کاتێکدا چەندین وڵات هەن کە دەستکەوتنی ڤیزا زۆر ئاسانە، یاخود هەر ڤیزای ناوێت.
لەم بەرنامەیە گەنجان باس لە خولیای خۆیان بۆ گەشتکردن دەکەن، هەروەها پرسیاری ئەوەیان لێدەکرێت کە تا چەند گەنجانی کوردستان شارە جیاوازەکانییان بینیووە، بۆ نموونە گەنجان لە هەولێر چوونەتە شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان یاخود باکوور و رۆژهەڵات؟ بەشێکی گەنجان بەر لەوەی بیر لە بینینی کوردستان بکەنەوە، حەزیان لە وڵاتانی دوور و گرانە.

بهشی بكه لە